سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له سكرتێری حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان ده‌كات
له دیدارێكدا ، دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و رووداوه نه‌خوازراوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌ندێ له ناوچه‌كانی كوردستان و په‌یوه‌ندی نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان خرایه ڕوو و له‌م رووه‌وه ته‌ئكید له پاراستنی یه‌كریزی گه‌لی كوردستان و یه‌كهه‌ڵوێستی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان كرایه‌وه و به ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو ئه‌و حزب و لایه‌نانه‌ش زانرا كه له پێناوی گه‌ل و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم و پاراستنی ئه‌زموونه‌كه‌ی رۆڵی به‌رچاوی خۆیان بگێرن له نزیككردنه‌وه‌ی دیدو بۆچوونه‌كان .
تاوتوێكردنی ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه ماوه‌یه‌كه له عیراق سه‌ریهه‌ڵداوه و شێوازی چاره‌سه‌ركردنی كه خۆی له به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی نیشتمانیی به‌رفراوان ده‌بینێته‌وه ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
