کەمپینی نێودەوڵەتیی کوردستان، بە هۆی کۆمەڵکوژییەکەی شەرناخەوە ئەمەریکا و بەریتانیا دەداتە بەر ڕەخنە
هاوکات داواکارن لە ھەردوو دەوڵەتی زلھێز چیتر بێدەنگی نەنوێنن بەرامبەر ڕژانی خوێنی ڕۆڵەکانی کورد و چەک و تەقەمەنی پێشکەوتوو بە سوپای تورکیا نەفرۆشن.
لە بەیاننامەیەکیاند کە بە بۆنەی کۆمەڵکوژییەکەی شەرناخی باکووری کوردستانەوە، لە ئاکامێکی ھێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا (٤٠) ھاووڵاتی گیانیان لە دەست دا. ڕای گشتیی کوردستان و جیھانی لی ل ئاگادار دەکەنەوە.
بەیاننامەکە تێیدا هاتووە، کە بە بەرچاوی ھەموو جیھانەوە دوای چەند ڕۆژێک بەسەر داوای لێبوردنەکەی (ڕەجەب تەییب ئەردۆغان) لە کۆمەڵکوژیی دەرسیم جارێکی تر گەلی کورد لە شەرناخ کۆمەڵکوژ کرا و ئەمجارەیان زلھێزەکانی جیھانی دەنگیان لەھەمبەر ئەو تاوانە لێ نەھات.
له هێرشی ٢٩/١٢/٢٠١١ فڕۆکه جهنگییهکانی تورکیادا بۆ سەر دەڤەری شەرناخ، ٤٠هاووڵاتیی کۆڵبەر کورژان و چهندین کهسیش بریندار بوون و بەپێی زانیارییەکان کوژراوهکان تهمهنیان له نێوان 12 – 20ساڵیدایە."
