بەناوی حكومەتی توركیاوە، ببورن
بەپێى هەواڵێكى رۆژنامەى وەتەنى توركى، هەرسێ كۆبوونەوەكە بەسەرۆكایەتى رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك وەزیرانى توركیا ساز كرا و لە كۆبوونەوەكەدا بەتێروتەسەلى باس لە بچووكترین ناوەڕۆكى رووداوەكە و چۆنیەتى چارەسەركردنى لە گشت بوارێكەوە كرا و پێ دەچىَ لە دواى بەكۆتاهاتنى كۆبوونەوەكان حكوومەتى توركیا داواى لێبووردن و قەرەبووى مایەكیی ماڵباتى قوربانییەكان بكات.
هاوكات حوسێن چەلیك جێگرى سەرۆك و گۆتیارى \""ئاكەپە\"" لە وەڵامى پرسیارگەلى رۆژنامەنووساندا ئاماژەى بەداواى لێبووردنى حكوومەت و پێدانى قەرەبووى مایەكى بۆ ماڵباتى قوربانییەكانى رووداوى شڕناخ كرد و دووپاتى كردەوە كۆبوونەوەكان تا ئێستە بەردەوامن.
لەلایەكى ترەوە سەرۆكایەتیی ئەركانى گشتیی سوپاى توركیا لە روونكردنەوەیەكیدا پرسە و سەرەخۆشى ئاراستەى ماڵبات و كەسوكارى قوربانییانى رووداوەكە كردەوە و دووپاتی كردەوە لێكۆڵینەوەكان بۆ زانینى راستییەكان بەردەوامن و هەر هەڵەیەك و كەمتەرخەمییەك بێتە كایەوە، لایەنە بەرپرسیارەكان سزا دەدرێن. "
