سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌ ئه‌مینداری گشتی جامیعه‌ی عه‌ره‌بیه‌وه‌ پێگه‌یشت

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌ ئه‌مینداری گشتی جامیعه‌ی عه‌ره‌بیه‌وه‌ پێگه‌یشت
دووشه‌ممه‌ 26/12/2011 به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌ نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی ئه‌مینداری گشتی جامیعه‌ی عه‌ره‌بیه‌وه‌ پێگه‌یشت.

له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنیه‌دا گفتوگۆیان له‌باره‌ی پرۆسه‌ی سیاسی ئێراق و ئه‌و ته‌نگژه‌ سیاسیه‌ كرد ، كه‌ به‌م دواییه‌ دووچاری پرۆسه‌ی سیاسی بۆته‌وه‌، هه‌ر له‌وپه‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا هه‌ردوولا بیرو‌ڕایان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردن و ده‌ربازبوون له‌و ته‌نگژه‌یه‌ گۆڕییه‌وه‌.
Top