فه‌لاح مسته‌فا پێشوازی كرد له شاندێكی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان
فه‌لاح مسته‌فا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربری به‌و سه‌ردانه بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی له نێوان زانكۆكانی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی زانكۆ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و گووتی زانكۆكانی ئێمه به‌هۆی سیاسه‌تی رژێمی پێشوو له جیهانی ده‌ره‌وه دابڕابوون و به‌ر له ساڵی 1992 زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین تاكه زانكۆی بوو له هه‌رێمی كوردستان. ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی بایه‌خ نه‌دانی رژێمی پێشوو بوو به هه‌رێمی كوردستان و كه‌رتی په‌روه‌رده و خوێندن. به‌ڵام ئه‌مڕۆ ژماره‌ی زانكۆكان زیادی كردووه و هاوكات چه‌ندین زانكۆی ئه‌هلیش دامه‌زراوه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم په‌یڕه‌وی ده‌كات له رێگه‌ی كرانه‌وه به ڕووی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و بایه‌خدان به كه‌رتی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا.
هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته فه‌لاح مسته‌فا تیشكی خسته سه‌ر به‌رنامه‌ی تواناسازی حكومه‌تی هه‌رێم و ته‌رخانكردنی بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی قوتابیان و مامۆستایان بۆ ته‌واوكردنی قۆناغه‌كانی خوێندن به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی زانكۆكانی هه‌رێم. هه‌روا گووتی په‌یوه‌ندی زانكۆیی به‌شێكه له په‌یوه‌ندیه فراوانه‌كان و ده‌خوازین وێڕای زانكۆكانی رۆژئاوا سوود له ئه‌زموون و شاره‌زایی زانكۆ پێشكه‌وتووه‌كانی رۆژهه‌ڵات و جیهانی ئیسلامیش وه‌ربگرین. هیوادارین بتوانن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندداره‌كان و زانكۆكانی هه‌رێم به‌رنامه‌ی تۆكمه دابڕێژن بۆ په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وام.
له‌لای خۆیه‌وه ئۆرهان حیكمه‌ت باسی له میكانیزمی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌گه‌ڵ زانكۆكانی هه‌رێم كرد و وتی ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌مان ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش و ئاڵوگۆری قوتابی و زه‌مینه‌سازی بۆ ئه‌نجامدانی كونفرانسی زانستیه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌و ره‌وشه ئارامه‌ی هه‌رێمدا و به هۆكارێكی سه‌ره‌كی دانا بۆ هاتن و هاوكاری كردنی زانكۆ جیهانیه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێم .
