پیرۆزبایی سەرۆكی هەرێم بەبۆنەی لەدایكبوونی مەسیح
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح سلاوی خوای لێبێت ، جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م خوشك و برایانی خۆشه‌ویستی مه‌سیحی كوردستان و ئێراق و جیهان ده‌كه‌م ، هیوای جه‌ژنێكی پر له خۆشیان بۆ ده‌خوازم .
به‌م بۆنه پیرۆزه‌وه ته‌ئكید له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیانی برایانه‌ی نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانی كوردستان ده‌كه‌مه‌وه و هه‌میشه‌ش به‌رگریكارێكی به‌هێز ده‌بم له مافی ئه‌و خوشك و برایانه كه‌به‌شێكی گرنگن له‌گه‌لی كوردستان كه ئه‌مرۆ له‌سایه‌ی ئازادی و حوكمرانی خۆییدا وه‌ك برا به‌شداریی له‌پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستاندا ده‌كه‌ن .
له‌گه‌ل رێز‌و خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌موو لایه‌ك .
