سبەینێش، وەزیری دارایی وەڵامی پەرلەمانتاران دەداتەوە

سبەینێش، وەزیری دارایی وەڵامی پەرلەمانتاران دەداتەوە
سبەینێ دانیشتنی پەرلەمان بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکاتەوە و ئەندامێکی پەرلەمانیش ڕایدەگەیەنێت لە بەرنامەی کاردا هاتووە دوای ئەوەی وەزیر وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە گفتوگۆ لەسەر چەند پڕۆژەیاسایەک بکرێت.
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان (هاژە سلێمان) لەلێدوانێکی تایبەت بۆ ئاژانسی پەیامنێر گوتی: \"کۆبونەوەی سبەینێ کە وەزیری دارایی حکوومەتی هەرێم ئامادە دەبێت بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانەی کە لە دانیشتنی چوارشەممەی رابردوو ئەندامانی پەرلەمان ئاراستەیان کردبوو بەهۆی ئەوەی زۆر لە ئەندامانی پەرلەمان کە پرسیارەکانیان ئاراستەی وەزیری دارایی کردبوو کاتی ئەوە نەبوو کە هەمووی تەواو بکرێت بۆیە لە ڕۆژی چوارشەممە دوای ئەوەی کە وەڵامی چەند ئەندامێکی پەرلەمانی دایەوە کۆبونەوەکە دواخرا بۆ سبەینێ دووشەمە\"".


(هاژە) گوتی: \""بڕیارە سبەینێ وەزیری دارایی ئامادە ببێتەوە بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانەی لەلایەن ئەندامانی پەرلامانەوە کرابوون، وەڵام بدرێنەوە\"".

ئاماژەی بۆ ئەوەیش کرد لە بەرنامەی کاری دانیشتنەکەدا هاتبوو کە دوای ئەوەی وەزیری دارایی حکوومەتی هەرێم وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە، چەند پڕۆژەیاسایەک هەیە گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت."
Top