وەزارەتى کارەبا: لەسەر بودجەى ئەمساڵ (25) پڕۆژەى ستراتیژى جێبەجێ دەکرێن

وەزارەتى کارەبا: لەسەر بودجەى ئەمساڵ (25) پڕۆژەى ستراتیژى جێبەجێ دەکرێن
لەپێناو گەیاندنى کارەبا و نەهێشتنى کەموکورتییەکانى، لەسەر بودجەى ساڵى 2011 و بە بڕى (900) ملیۆن دۆلار بڕیارە وەزارەتى کارەباى هەرێم ژمارەیەک پڕۆژەى ستراتیژى کارەبا لە ناوچە جیاجیاکان جێبەجێ بکات .

گوتەبێژى وەزارەتى کارەباى هەرێم،ئەندازیار (دیار بابان) لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسى هەواڵى پەیامنێرى راگەیاند:\"دواى ئەوەى مانگى تەمموز بودجەى پڕۆژەکانى ئەمساڵ /2011/ ـمان وەرگرت ئەو پڕۆژانەى کە دیاریمان کردبوون خستماننە تەندەرەوە کە بریتین لە/ 23/ پڕۆژەى جۆراوجۆرى ستراتیژى وەک پڕۆژەى دابەشکردن و فراوانکردنى کارەبا و دامەزراندنى ژمارەیەک وێستگەى گواستنەوەى کارەبا و دانانى وێستگەى ناوەندى ( 132 kv و 133 kv ) بۆ ناوچە جیاجیاکانى هەرێم کە تێکڕاى بودجەى ئەو پڕۆژانە (900) ملیۆن دۆلارە.

ئەندازیار (دیار بابان) گوتى: بڕیارە دواى وەرگرتنى هەریەک لەو پڕۆژانە لەلایەن کۆمپانیاوە بەگوێرەى ئەو مەرج و رێنماییانەى کە دیارکراون بکەونە بوارى جێبەجێکردنەوە.

گوتەبێژى وەزارەتى کارەباى هەرێم راشیگەیاند، بۆ ساڵى داهاتوش /2012/ پلانى پڕۆژەکانمان ئامادە کردووە و کە وێڕاى جێبەجێکردنى ژمارەیەک پڕۆژەى ستراتیژى کارەبا گرنگترینیان جێبەجێکردنى سستەمى پێوەرى زیرەکى کارەبایە.
کە بە دڵنیایییەوە کاریگەرییەکى باشى دەبێت لە رێگەگرتن لە بەهەدەر دانى کارەبا و کەمکردنەوەى گرفتەکانى ئەو بابەتە."
Top