كۆمسیۆن بۆ هه‌لبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان داوای سی ملیار دینار ده‌كه‌ن
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری به ئاژانسی هه‌واڵ و رادیۆی په‌یامنیری راگه‌یاند: مانگی ئه‌یلول سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم به‌رهه‌م سالح رایگه‌یاند، 10 ئه‌یلول هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم بكرێ، به‌ڵام ئه‌و واده‌یه تێپه‌ری، دواتر په‌رله‌مان و قه‌واره سیاسییه‌كان نیازیان هه‌بوو گۆڕانكارییه‌ك له یاسای هه‌ڵبژاردن بكه‌ن كه‌وا له لیستی به‌سته بۆ لیستی كراوه بیگۆڕن.
وتیشی: ئیمه لاریمان نه‌بوو، بۆیه داوای ته‌رخانكردنی 30 ملیار دینارمان كرد، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر درا، به‌ڵام هه‌روه‌ك جیگری وه‌زیری دارایی حكومه‌تی عێراق باسی كرد، پێویستبوو ئه‌مجاره حكومه‌تی عێراقی فیدرال پاره‌كه‌ی دابین بكردایه، به‌ڵام به‌هه‌ر حاڵ پیویسته پاشان ئه‌و پاره‌یه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم بگه‌ڕێنێته‌وه.
ئاماژه‌یدا: هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه كرا و سه‌رۆكی هه‌رێم په‌سه‌ندی كرد، بۆ كاته‌كه‌ش حكومه‌ت و په‌رله‌مان زیاتر مه‌به‌ستیان بوو هه‌ڵبژاردنێكی ریكوپێك ئه‌نجامبدرێت كات زۆر گرنگ نییه مانگێك زووتر یا دره‌نگتر گرنگ نه‌بوو به‌لایانه‌وه.
