سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵوێزى ئه‌مریكا له‌ عێراق كرد

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵوێزى ئه‌مریكا له‌ عێراق كرد
ئه‌مڕۆ له‌ شارى دهۆك به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ جێمس جێفرى باڵوێزى ئه‌مریكا له‌ عێراق كرد .

له‌ دیدارێكدا دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى پرۆسه‌ى سیاسی عێراق و ئه‌و ته‌نگژه‌ و ئاڵۆزییانه‌ى كه‌ دووچارى پرۆسه‌كه‌ بوونه‌ته‌وه‌ و چۆنییه‌تى چاره‌سه‌ركردنیان خرانه‌ به‌رباس و هه‌ردوولاش له‌سه‌ر گرنگى به‌ستنى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوان بۆ سه‌ركرده‌ى قه‌واره‌ سیاسییه‌كانى عێراق به‌مه‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ده‌رچووون له‌و ته‌نگژه‌یه‌ ، كۆك بوون .
Top