سه‌رۆكی ھەرێمی كوردستان پێشوازی له باڵیۆزی وڵاتی كه‌نه‌دا له عیراق ده‌كات
له دیدارێكدا ، باڵیۆزی وڵاتی كه‌نه‌دا سه‌رسامی خۆی به‌رامبه‌ر به ره‌وشی ئه‌مرۆی هه‌رێمی كوردستان له ڕووی سیاسی و ئه‌منی و ئابوورییه‌وه ده‌ربڕی و رایگه‌یاند كه گه‌لی كه‌نه‌دا سۆزێكی زۆری له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستان هه‌یه و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی قوتابی كوردیش له كه‌نه‌دا هه‌ن و رۆڵێكی كاریگه‌ر ده‌بێنن له ناساندنی مێژوو و كلتوری گه‌له‌كه‌یان به گه‌لی كه‌نه‌دا ، بۆیه ده‌توانین له سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان هه‌ر دوو گه‌لی كوردستان و گه‌لی كه‌نه‌دا هه‌یه په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌ی به‌هێز له سه‌ر ئاستی حوكمڕانی هه‌ر دوولا دروست بكرێ و كۆمپانیاكانی كه‌نه‌داش ئاماده‌ن به‌شداری له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمدا بكه‌ن . ئه‌و كاره‌ی كه له كوردستان كراوه هه‌ر وا به ئاسانی نه‌كراوه كه ئه‌مه‌یش بۆ حیكمه‌ت و شاره‌زایی سه‌رۆك بارزانی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه توانیویه‌تی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا وێنه‌یه‌كی جوانی كوردستان پێشانی جیهان بدات .
له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك بارزانی سوپاسی گه‌لی كه‌نه‌دای كرد كه له كاتی ته‌نگانه‌دا به‌ده‌نگ گه‌لی كوردستان هاتووه و ویست و خواستی خۆی و هه‌رێمی كوردستانی دووپاتكرده‌وه بۆ په‌ره‌پێدانی هاریكاریی و گه‌شه‌دان به په‌یوه‌ندییه‌كان به‌و جۆره‌ی له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ر دوو گه‌لی كوردستان و كه‌نه‌دا دا بێت.
ئه‌مه‌و له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی عیراق و ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی كه دووچاری پرۆسه‌كه بووه و له‌م رووه‌وه سه‌رۆك بارزانی دیدوبۆچوونی خۆی سه‌باره‌ت به ته‌نگژه‌كه و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی خسته‌ڕوو.
