ئه‌نجومه‌نی سه‌کردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌سه‌ر بارودۆخی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێم و عێراق کۆبۆوه
له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا کۆمه‌ڵێک بابه‌ت به گوێره‌ی ئه‌جیندای دیاریکراو گفتوگۆی له‌سه‌ر کرا.
سه‌باره‌ت به بارودۆخی ناوچه‌که به‌گشتی و عێراق به‌تایبه‌تی و ئه‌و رووداوانه‌ی ئه‌م چه‌ند روۆژهی دوایی له به‌غدا، گفتوگۆی تێروته‌سه‌لی له‌سه‌ر کرا و چاره‌سه‌رییه‌کان شرۆڤه کران.
هه‌روه‌ها باس له بارودۆخی ئێستا کوردستان و رۆڵی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌م رووداوانه بۆ دابین کردنی ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌روه‌ها رۆڵی بارزانی له‌و قه‌یرانه‌ی له‌ناو حکومه‌تی عێراق سه‌ری هه‌ڵداوه، جه‌خت کرایه‌وه که کورد هه‌روه‌کو پێشوو نابێته به‌شێک له کێشه مه‌زهه‌بییه‌کان، به‌ڵکو ده‌بێت به‌شێک بێت له چاره‌سه‌ر هه‌روه‌ک پێکهاته‌یه‌کی گرنگی ناو کۆمه‌ڵگه‌ی عێراق رۆڵی کارای ده‌بێت له هه‌وڵ و کۆششه‌کان بۆ دیموکراتیزه‌کردنی سیسته‌می ده‌سه‌ڵات و ژیانی کۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی.
له ته‌وه‌رێکی دیکه‌دا، بارودۆخی ناوخۆیی حزب باس و گفتوگۆی له‌سه‌ر کرا و ئه‌نجومه‌نی سه‌کردایه‌تی و لقه‌کان، بیروڕا و تێڕوانینه‌کانی خۆیان خسته‌ڕوو و کۆبوونه‌وه‌که سبه‌ش درێژه‌ی ده‌بێت.
راگه‌یاندنی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان"
