وه‌كو رێزلێنانێك له رۆلی نوێنه‌رایه‌تیه بیانیه‌كان له هه‌رێم، فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه ئێواره خوانێكی سازكرد
له ووته‌یه‌كدا فه‌لاح مسته‌فا به‌ناوی حكومه‌تی هه‌رێم و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه سوپاسی ئاماده‌بووانی كرد‌و گووتی: خۆشحاڵم كه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڕێزانه ئاماده‌ین بۆ پێشوازی له جه‌ژنی له‌دایك بوون و ساڵی نوێ، به‌م بۆنه‌یه‌وه ده‌ستخۆشی له دۆسته‌كانمان له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین له‌به‌رامبه‌ر كاری جدیان بۆ پێشكه‌وتن و گۆرانكاری به‌رده‌وام له هه‌رێمی كوردستان .
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند ئاماده‌بوونی ئێمه له‌م رۆژه‌دا نیشانه‌ی بڕوای هه‌رێمی كوردستانه به دۆستایه‌تی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به مه‌به‌ستی دروستكردنی داهاتوویه‌كی گهشتربۆ گه‌له‌كه‌مان. له‌م ده‌رفه‌ته‌دا به‌ناوی خۆم و هاوكارانم له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووباره سوپاستان ده‌كه‌م و ئه‌م یاده و سه‌ری ساڵی نوێ له هه‌موولایه‌ك پیرۆزبێت.
له به‌رامبه‌ردا میوانانی بیانی خۆشحاڵی خۆیان بۆ هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ربڕی و سوپاسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌یان كرد بۆ سازكردنی ئه‌و ئاهه‌نگه‌و ستایشی هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمیان كرد بۆ دروستكردنی كه‌شی له‌بار بۆ كاركردنیان له هه‌رێم بۆ زیاتر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كان.
ئه‌مه‌و چه‌ند چالاكیه‌كی هونه‌ری و گۆرانی كوردی و بیانی له‌م ئاهه‌نگه پێشوازیه‌دا پێشكه‌ش كران كه بووه مایه‌ی خۆشحاڵی ئاماده‌بووان.
