ئەمرۆ ئۆپۆزسیۆن بەبێ عەلی باپیر كۆدەبنەوە
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، به سایتی (خه‌ندان)ی راگه‌یاند: وابڕیاره ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی باڵای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌ردانی نووسینگه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو بكات و له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتیدا كۆببنه‌وه.
لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به سایتی (خه‌ندان)ی راگه‌یاند: وه‌فدی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێكهاتووه له نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی تری باڵای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.
ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سییاسی یه‌كگرتوو وتیشی: \"كۆبوونه‌وه‌كه پێده‌چێت پێشنیوه‌ڕۆ ده‌ستپێبكات و ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه‌ش تاووتوێكردنی دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی و عیراق و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌بێت\"".
ره‌تیشیكرده‌وه كه كۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆن ئه‌مڕۆ ببه‌سترێت، به‌و پێیه‌ی عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له هه‌رێمی كوردستان نییه.
جێی ئاماژه‌یه دوێنێش ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆك كۆماری عیراق‌و سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووه‌وه‌و باسیان له‌پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و عیراق و هه‌رێمی كوردستان كرد.
-خەندان"
