له‌مساڵدا 22 ده‌وڵه‌ت كۆنسوڵخانه‌و نوێنه‌رایه‌تییان لە هەرێمی كوردستان كردوه‌ته‌وه
عه‌بدولخالق مه‌حه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندن له فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی كوردستان به PUKmedia راگه‌یاند: تا ئێستا 22 ده‌وڵه‌ت له‌جیهاندا نوێنه‌رایه‌تی و كۆنسولخانه‌ی خۆیان له هه‌رێمی كوردستان كردوه‌ته‌وه، له‌وانه 10 ده‌وڵه‌ت كۆنسوڵخانه‌ی گشتییان هه‌یه ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له (كۆماری ئیسلامی ئێران و روسیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا و و توركیا و به‌ریتانیا و ئۆردن و میسر و ئه‌مه‌ریكا و فه‌ڵه‌ستین)، هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه له وڵاتانی (كۆریای باشور و ئیتاڵیا) نوسینگه‌ی باڵیۆزخانه و وڵاتانی( نه‌مسا و چیك و كرواتیا و یۆنان) نوسینگه‌ی بازرگانیان هه‌یه.
وتیشی: چه‌ند وڵاتێكی تر كۆنسوڵخانه‌ی فه‌خریان له هه‌رێم هه‌یه ، له‌وانه (هۆڵه‌ندا و ئیسپانیا و ژاپۆن و دانیمارك و سوید و بیڵاروسیا) ، ئه‌مه جگه له له ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و كۆیكا وجیكای ژاپۆنی.
سه‌باره‌ت به‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی به‌نیازن كۆنسوڵخانه یان نوێنه‌رایه‌تی له كوردستان بكه‌نه‌وه، به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان وتی: زۆر له‌ده‌وڵه‌تان هه‌ن به‌نیازن نوێنه‌رایه‌تی خۆیان به‌شێوازی جۆراوجۆر بكه‌نه‌وه ، له‌وانه ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی وه‌ك (ئیمارات و لوبنان ) و چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی تری كه‌نداو ، له گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی.
سه‌باره‌ت به نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌وڵاتان ، عه‌بدولخالق مه‌حه‌مه‌د روونیكرده‌وه: تاكو ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 12 نوێنه‌رایه‌تی خۆی له ده‌وڵه‌تان كردۆته‌وه ئه‌وانیش( به‌ریتانیا و ئێران و فه‌ره‌نسا و ئه‌مه‌ریكا و ئیتاڵیا و نه‌مسا و سویسرا و سوید) و چه‌ند وڵاتێكی تره، هه‌ربۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش حكومه‌تی هه‌رێم له‌به‌رنامه‌دایه چه‌ند نوێنه‌رایه‌تیه‌كی تری له وڵاته‌كانی چین و روسیا و چه‌ند وڵاتێكی تری ئه‌وروپا بكاته‌وه.
-PUKmedia
