راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێم: گۆڕانكارییه ئیدارییه‌كان و رووداوه‌كانی زاخۆ دوو مه‌سه‌له‌ی جیاوازن
ئه‌مه‌ش ده‌قی لێدوانه‌كه‌یه:
هه‌ندێ له میدیاكانی كوردستان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه گوایه گۆڕانكاری له هه‌ندێ وه‌زیفه‌ی ئیداری له ده‌ڤه‌ری بادینان ده‌كرێ و به رووداوه‌كانی زاخۆی په‌یوه‌ست ده‌كه‌ن، له لێدوانێكدا راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گووتی: ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی ده‌كرێن رۆتینین و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به روودواكانی زاخۆ نییه، چونكه دوو مه‌سه‌له‌ی جیاوازن.
تازه ئه‌و لێژنه تایبه‌ته‌ی بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كان پێكهاتووه، راپۆرتی خۆی پێشكه‌ش كردووه و ئێستا له ژێر لێكۆڵینه‌وه و دیراسه‌ت دایه.
راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
20/12/2011
