سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم: به‌وردیی چاودێریی پێشهاته‌كانی به‌غدا ده‌كه‌ین
دكتۆر فوئاد حسێن، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له لێدوانێكدا به (سۆمه‌ریه‌نیوز)ی راگه‌یاند: رۆژ له‌دوای رۆژ قه‌یرانه‌كان له به‌غدا گه‌وره‌تر‌و قو‌وڵتر ده‌بنه‌وه، وتیشی:\"ئێستا به‌غدا قه‌یرانی سیاسیی‌و ئه‌منیی‌و ئیداریی به‌خۆوه ده‌بینێت\"".
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: هه‌ر پێشهات‌و رووداوێك كه ئایا نێگه‌تیڤ یاخود پۆزه‌تیڤ بێت له به‌غدا، كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیش ده‌بێت‌و به پێچه‌وانه‌شه‌وه، وتیشی:\""بۆیه ئێمه به‌وردیی چاودێریی سه‌رجه‌م پێشهاته‌كان ده‌كه‌ین\"".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵوێستی گونجاو وه‌رده‌گرێت سه‌باره‌ت به هه‌ر پێشهاتێك له به‌غدا."
