تاریق هاشمی جێگری سەركۆماری عێراق بە سەردانێك گەیشتە هەولێر
فەیسەڵ دەباغ سكرتێری رۆژنامەوانیی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند \"ئێوارەی ئەمڕۆ بە سەردانێكی رەسمی تاریق هاشمی گەیشتە هەولێر\"".
زیاتر گوتی \""بڕیار وایە سبەی سێشەم مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ هاشمی كۆ ببێتەوە\"".
لەبارەی ئامانجی سەردانەكەش، دەباغ روونی كردەوە \""باس لە دۆخی هەمەلایەنەی ئێستەی عێراق و ئەو تەنگژە سیاسییە دەكرێ كە وڵات تێی كەوتووە، هاوكات چەندان پرسی تری پێوەست بە عێراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكەش دێنە تاوتوێكردن\"".
هەر ئەمڕۆ بارزانی لە سەڵاحەدین تەنگژەی سیاسیی ئێستەی عێراق و ئەو ئالۆزیانەی روویان داوە لەگەڵ ساڵح موتڵەگ جێگری سەرۆك وەزیران و رافع عسیاوی وەزیری داراییی عێراق تاوتوێ كرد.
"
