یه‌كێتی كاندیدی خۆی بۆ جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت دیاری كرد
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به ژماره‌ی ئه‌مڕۆی ڕۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وستی له‌نده‌نی ڕاگه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرایانكرد له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی هه‌ریه‌ك له عیماد ئه‌حمه‌د و حاكم قادر ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پاڵێوراون بۆ وه‌رگرتنی پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، به‌ڵام له‌ئێستادا به پێی زانیارییه‌كانی ڕۆژنامه‌كه تاڵه‌بانی دكتۆر له‌تیف ڕه‌شید وه‌زیری پێشووی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراقی بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت پاڵووتووه، كه دكتۆر له‌تیف هیچ پۆستێكی بالاَی حیزبی نیه له یه‌كێتی نیشتیمانی، به‌لاَم كه‌سێكی نزیكی تاڵه‌بانیه و پاش ئه‌وه‌ی له پۆستی وه‌زیری سه‌رچاوه ئاویه‌كانی ئاو لادرا ناوبراو وه‌ك ڕاوێژكاری تاڵه‌بانی ده‌ستبه‌كاربوو له كۆشكی سه‌رۆك كۆمار.
هه‌روه‌ها به‌پێی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌كه به‌مزوانه مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆده‌بێته‌وه كه‌سێك یه‌كلای ده‌كاته‌وه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم.
هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ری زۆر به‌هێز هه‌یه نێچیرڤان بارزانی ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت به‌ڵام له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند بوو ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌دروستكردنی حكومه‌تێكی بنكه فراوان نێچیرڤان بارزانی ناكه‌نه‌وه به سه‌رۆكی حكومه‌ت.
-nrt
