سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری دارایی عیراقی فیدراڵ كۆده‌بێته‌وه
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، كۆمه‌ڵێ ته‌وه‌ر تایبه‌ت به بارودۆخی گشتی عیراق ، به تایبه‌تی پرۆسه سیاسیه‌كه‌ی و ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ی كه دووچاری بوه‌ته‌وه و چۆنیه‌تی هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ ته‌نگژه‌كه‌دا تاوتوێكران و بڕیاریش درا درێژه به كۆبوونه‌وه‌كان بدرێ و بۆ ده‌رچوونیش له‌و ته‌نگژه‌یه هه‌ول ده‌درێ به‌م نزیكانه كۆنگره‌یه‌كی نیشتمانی فراوان ساز بدرێ.
