فوئاد حوسێن: ئه‌مجاره له واشنتۆن كارمان بۆ ئه‌وه كرد ناوه‌رۆك بده‌ینه په‌یوه‌ندییه تایبه‌ته‌كه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان
به‌شی كوردی رادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا له به‌رنامه‌كانی رۆژی پێنج شه‌ممه 15/12/201 دیدارێكی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سازكرد سه‌باره‌ت به ئه‌نجام و ته‌وه‌ره‌كانی به‌رنامه‌ی سه‌ردانی شانده‌كه، ئه‌مه ده‌قی دیمانه‌یه‌كه‌یه:
دكتۆر فوئاد سه‌ردانی جه‌نابتان بۆ ئه‌مه‌ریكا خه‌ریكه كۆتایی پێدێ، ده‌كرێ ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م سه‌ردانه بۆ گوێگره‌كانی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا روون بكه‌نه‌وه؟.
سه‌رۆكی دیوان: به‌ڵێ، ئه‌م سه‌ردانه بۆ ئه‌وه بوو كه بیروڕا و دیدی هه‌رێمی كوردستان بخه‌ینه به‌رچاو، به تایبه‌تی دوای كشانه‌وه‌ی له‌شكری ئه‌مه‌ریكا له عێراق و باسی ئه‌و قۆناغه‌ی تازه بكرێ كه له عێراق دێته پێشه‌وه و پرۆسه‌ی سیاسی عێراق به‌ره‌و كوێ ده‌چێ، و ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق هه‌بوو و هه‌یه چۆن ده‌بێ له ئاینده له نه‌زه‌ری كورده‌وه، و هه‌روه‌ها باسی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و كوردستان هه‌یه چۆن بووه تائێستا و به‌ره‌و كوێ دچێ، هه‌ڵبه‌ت ئێمه كۆمه‌ڵێ پرسیارمان هه‌بوو، وهه‌روه‌ها كۆمه‌ڵی دید و بۆچوونمان هه‌بوو به‌رامبه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی كه باسمكرد، له‌ته‌ك ئه‌وه‌ش داوامان له ئه‌مه‌ركییه‌كان كرد نه‌زه‌ری ئه‌وان چیه دوای كشانه‌وه‌یان له عێراق.
رادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا: نه‌زه‌ریان چی بوو دكتۆر؟.
سه‌رۆكی دیوان: نه‌زه‌ریان ئه‌وه‌بوو، ئه‌وان (كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریكا) له هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كان باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ئێمه كشانه‌وه‌مان له عێراق مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ ئێمه په‌یوه‌ندیمان نامێنێ یان په‌یوه‌ندیمان كه‌م ده‌بێته‌وه، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه په‌یوه‌ندیی ئێمه و عێراق زیاتر ده‌بێت، و له چوارچێوه‌ی ئه‌وه كه باسی په‌یوه‌ندیی خۆیان ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێن ئێمه په‌یوه‌ندییمان زۆر تایبه‌ته له‌گه‌ڵ كوردستان، ئێمه داوامان كرد و گوتمان كه ئه‌و په‌یوه‌ندییه زۆر تایبه‌ته‌ی ئێوه باسی ده‌كه‌ن ناوه‌رۆكه‌كه‌یمان پێ بڵێن، ناوه‌رۆكی ئه‌و په‌یوه‌ندییه چۆن ده‌بینن؟ له ئاینده چۆنی ده‌بینن؟ چۆن به كردار ده‌یكه‌ن؟.
رادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا: وه‌ڵامیان چی بوو؟.
سه‌رۆكی دیوان: وه‌ڵامیان ئه‌وه‌بوو، گوتیان راسته ئێمه له هه‌موو كاتێك باسی ئه‌وه‌مان كردووه، به‌ڵام ئێمه پێویسته ناوه‌رۆك بده‌ینه ئه‌و په‌یوه‌ندییه، و ئێمه ئاماده‌ین خۆمان كۆمه‌ڵێ بیروڕا بخه‌ینه سه‌ر كاغه‌ز و له ئێوه‌ش داوا ده‌كه‌ین بیروڕا بخه‌نه سه‌ر كاغه‌ز، تاوه‌كو بیكه‌ینه خاڵی نووسراو و پلانی نووسراو و ئینجا باسی ئه‌وه بكه‌ین كه چۆن بتوانین ئه‌و خاڵانه یان ئه‌و پلانه جێ به‌جێ بكه‌ین.
رادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا: باشه دكتۆر فوئاد جه‌نابتان لێره بوون له واشنتن له كاتێكدا دیسان سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش نووری زمالكی لێره بوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئۆباما كۆبۆوه، باس هه‌ر باسی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بوو له عێراق، ئێوه‌ی كوردی عێراق وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاگادارین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابوون هه‌ندێ له سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكی له ناوچه دابڕاوه‌كان وه‌ك خۆتان پێی ده‌ڵێن ناوچه دابڕاوه‌كان بمێننه‌وه، له‌مباره‌یه‌وه تێگه‌یشتنی ئه‌مه‌ریكا چی بوو؟ چۆن بوو به‌رامبه‌ر بۆچوونی كورد؟.
سه‌رۆكی دیوان: نا، ئێمه باسی ئه‌وه‌مان نه‌كرد سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له‌و ناوچانه بمێننه‌وه، به‌ڵام دیاره ئه‌وان بڕیاریان داوه سه‌ربازه‌كان بكێشنه‌وه و ته‌واو ده‌بێ.
رادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا: به‌ڵام ئه‌وان له‌و ناوچانه چی ده‌كه‌ن؟ سیاسه‌تیان چی ده‌بێ؟.
سه‌رۆكی دیوان: باسی ئه‌و ناوچانه كرا له دوای كشانه‌وه، چونكه جۆره رێككه‌وتنێك هه‌بوو له نێوان له‌شكری عێراق و پێشمه‌رگه و ئه‌مه‌ریكییه‌كان، و ئه‌وان كه ئێستا خۆیان ده‌كێشنه‌وه ئه‌و رێككه‌وتنه چۆن ده‌بێ؟، ئایا ئه‌وان ده‌توانن رۆڵێك ببینن كه بتوانن سه‌رپه‌رشتی ئه‌و رێككه‌وتنه بكه‌ن كه خۆیان له‌وێ نین؟، دیاره ئه‌وان نیازیان هه‌یه كه له ناوچه دابڕاوه‌كان رۆڵێكیان هه‌بێ ئه‌گه‌ر له دووریشه‌وه بێت سه‌باره‌ت به‌و رێككه‌وتنه‌ی كاتی خۆی كرابوو.
رادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا: دكتۆر فوئاد له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئێوه وه‌زیری ژێده‌ره سروشتییه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌فدی حكوومه‌تی هه‌رێم بوو، دیاره گرێبه‌ستی نه‌وتیش له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئه‌كسل به نموونه له عێراق بووه به بابه‌تی وتووێژ، ئایا له وتووێژه‌كانتان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان باستان له‌م بابه‌ته كرد یان نا؟.
سه‌رۆكی دیوان: به‌ڵێ ئێمه له‌گشت كۆبوونه‌وه‌یه‌ك، ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ كۆنگرێس كراوه، و له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریكی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، له وه‌زاره‌تی به‌رگریی، له كۆشكی سپی، وهه‌روه‌ها له ناوه‌نده هزرییه‌كان و له هه‌موو شوێنێك ئێمه باسی ئه‌وه‌مان كردووه و جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه ئه‌و عه‌قده‌ی كراوه عه‌قدێكی ده‌ستوورییه، عه‌قدێكی یاساییه، هه‌رچه‌نده هه‌ندێ له به‌رپرسانی حكوومه‌تی عێراق هێرشیان كردۆته سه‌ر سیاسه‌تی نه‌فتی كوردستان ئه‌وه دروست نیه، ئێمه به‌رگریمان كردووه له‌و مه‌سه‌له، و به‌ته‌سه‌وری من له داوی ئه‌و دانیشتنانه‌ی كران، سووره‌تێكی تر درایه به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا و به تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی له وه‌زاره‌ته ده‌ره‌وه‌ن، چونكه به‌راستی ئه‌وان هه‌ڵوێستێكی تریان هه‌بوو پێش ئه‌وه‌ی ئێمه بێین، و به ته‌سه‌وری من ئه‌و عه‌قده هه‌م له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و هه‌م له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێ و هێچ كێشه‌یه‌ك له‌سه‌ریان نابێت.
رادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا: دكتۆر فوئاد پرسیاری كۆتاییم ئه‌وه‌یه، سه‌ردانه‌كه‌ی جه‌نابتان له چ خانه‌یه‌كدایه؟ ئایا سه‌ردانێكی ئابووری بوو سیاسی بوو، په‌یوه‌ندییه‌كان بوو؟ یان هه‌موویان تێكه‌ڵ بوو؟. و له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه له‌سه‌ر چ ئاستێك پێشوازیی كران؟، و له‌سه‌ر چ ئاستێك بوو وتووێژه‌كانتان؟.
سه‌رۆكی دیوان: ئێمه سه‌ردانه‌كه‌مان راستی بڵێم كۆمه‌ڵێ ته‌وه‌ر بوون، سیاسی بوو، ته‌وه‌ری مه‌سه‌له‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئابووری بوو، نه‌زه‌ری هه‌رێم سه‌باره‌ت كۆمه‌ڵێ كێشه هه‌یه له عێراق، ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بوو، ده‌رباره‌ی ئه‌و رووداوانه‌ی ئێستا كه هه‌یه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به تایبه‌تی له سووریا و رۆڵی كورد له سوووریا، په‌یوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، ئه‌م ته‌وه‌رانه هه‌مووی خرانه پێش چاو، بۆ مه‌سه‌له‌ی ئاستیش، ئێمه بریكاری وه‌زیرمان بینیوه، یاریده‌ده‌ری بریكاری وه‌زیرمان بینیوه، ژماره‌یه‌ك به‌رپرسمان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و به‌رگریی بینیوه، خه‌ڵكمان له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بینیوه،...
رادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا: ئه‌وه بێجگه له ئه‌ندامانی كۆنگرێس؟.
سه‌رۆكی دیوان: ئێمه به‌لانی كه‌مه‌وه 10 ئه‌ندامی كۆنگرێسمان بینیوه و بگره زیاتریش، دیسان ژماره‌یه‌ك دیدار و كۆبوونه‌وه‌مان له ناوه‌نده‌كانی هزریشدا هه‌بووه.
رادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا: له به‌رنامه‌ی جه‌نابتاندا هه‌یه كه كورده‌كان ببینن؟.
سه‌رۆكی دیوان: جێگه‌ی داخه، به‌رله ساڵێك كه لێره بووین ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌مان هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مجاره نه‌كرا، ئینشائه‌ڵڵا له ئاینده‌یه‌كی نزیك كه بێینه‌وه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌كه‌ین.
رادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا: دكتۆر فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر زۆر سوپاست ده‌كه‌ین.
سه‌رۆكی دیوان: سوپاس بۆ ئێوه.
