رێگا داخراوه‌كانی پارێزگای دیاله ده‌كرێنه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرسی ئه‌منی له‌پارێزگای دیاله به PUKmedia ی راگه‌یاند: رۆژێك دوای راگه‌یاندنی هه‌رێمی دیاله له‌لایه‌ن شیعه مه‌زهه‌به‌كانی قه‌زاو ناحییه‌كانی پارێزگای دیاله‌وه سه‌رجه‌م رێگا سه‌ره‌كییه‌كان كه ده‌هاتنه دیاله داخران، به‌ڵام شه‌وی رابردو 18/19-12 توانراوه سه‌رجه‌م رێگا سه‌ره‌كییه‌كان بكرێنه‌وه.
وتیشی: داخستنی ئه‌و رێگایانه هاتووچۆی نێوان پارێزگاكه‌و هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ك و به‌غداد له‌لایه‌كی تره‌وه په‌كخستبوو، خۆپیشانده‌ران به‌هه‌ڵڕشتنی خۆڵ و سوتاندنی تایه‌ی ئۆتۆمبیل سه‌رجه‌م رێگاكانیان داخستبوو.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشیكرد ئه‌مڕۆ 19-12 بارودۆخی ئه‌منی پارێزگای دیاله تاڕاده‌یه‌كی باش ئارامی به‌خۆه بینیوه‌و ئه‌و ئارامییه‌ش له‌سه‌رجه‌م قه‌زاو ناحییه‌كانی پارێزگاكه‌دا به‌دیده‌كرێت.
