پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كەركوك 5 تیرۆریست ده‌ستگیرده‌كه‌ن
عه‌مید سه‌رحه‌د قادر ئه‌وه‌شی به PUKmedia وت: ئه‌و هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنینه‌یان به‌هاوبه‌شی سوپای عیراق و چه‌ند ده‌زگایه‌كی ئه‌منی كه‌ركوك له 5 گوندی زنجیره چیای حه‌مرین ئه‌نجامداوه‌و توانیویانه 5 تیرۆریست ده‌ستگیربكه‌ن.
وتیشی: له‌كاتی هه‌ڵمه‌كه‌كدا روبه‌ڕوبوونه‌وه له‌نێوان هێزه‌كانمان و تیرۆریسته‌كاندا رویدا‌و 2 تیرۆریستنمان به‌شه‌ڕو روبه‌ڕووبونه‌وه ده‌ستگیركرد.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له‌و هه‌ڵًمه‌ته‌یاندا كه‌ماوه‌ی 6 سه‌عاتی خایاندوه‌و له‌سه‌عات 5ی به‌بانی ئه‌مڕۆوه تا سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی خایاندوه جگه له‌ده‌ستگیركردنی ئه‌و 5 تیرۆریسته ده‌ستیان به‌سه‌ر 2 پارچه چه‌ك و ئۆتۆمبێلێكدا گرتووه‌و ئه‌و تیرۆریستانه‌ش سه‌ر به‌گروپی تیرۆریستی ئه‌نسارو سوننه بوون و له‌لایه‌ن دادگای كه‌ركوكه‌وه داواكراو بوون.
له‌یه‌كی تریشه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی شاری كه‌ركوك به PUKmediaی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 19-12 له‌نزیك گوندی یه‌رغونی سه‌ر به‌ناحیه‌ی ره‌شادی كه‌ركوك چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو ده‌ستڕێژی گوللـه‌یان له هادی گافع حسین فه‌رمانده‌ی سه‌حوه‌ی به‌شیر كردوه‌و له‌ئه‌نجامدا دوو پاسه‌وانی برینداربون كه یه‌كێكیان كۆای خۆی بووه.
به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منییه‌ی كه‌ركوك هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌هه‌ردوو ناوچه‌ی رێگای به‌غدای كه‌ركوك و گه‌ڕه‌كی حوزه‌یرانی ئه‌و شاره 6 موشه‌ك به‌ئاڕاسته‌ی ناوچه جیاوازه‌كانی كه‌ركوك ته‌قێندراون، به‌ڵام شوێنی كه‌وتنه خواره‌وه‌یان نه‌زانراوه‌و دواتر هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مینی كه‌ركوك سه‌كۆی موشه‌كه‌كانیان هه‌ڵگرتوه‌ته‌وه.
