تا ئێستا وادەی‌ هەڵبژاردنی‌ پارێزگاكان دیاری‌ نەكراوە

تا ئێستا وادەی‌ هەڵبژاردنی‌ پارێزگاكان دیاری‌ نەكراوە
تا ئێستا وادەیەك بۆ ئەنجادانی‌ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان‌ دیاری نەكراوە.

بەپێی زانیارییەكانی \"هەولێر\"" لە ئێستادا بە دوور دەزاندرێت وادەیەك بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دیاری بكرێت.

ئەمە لە كاتێكدایە كە لە مانگی‌ نیسانی‌ ساڵی‌ داهاتوودا ئەنجوومەنی‌ كۆمیسیۆنی‌ باڵای‌ هەڵبژاردنەكان دەگۆڕێت، بۆیە پێشبینی‌ دەكرێت هەڵبژاردنی‌ ئەنجوومەنی‌ پارێزگاكانی‌ هەرێم لە مانگی‌ تەمووز یان ئەیلوولی‌ ساڵی‌ داهاتوودا ئەنجام بدرێت.
"
Top