به هۆی پێشمه‌رگه و ئاسایشه‌وه‌یه مووسڵ له شوێنه‌کانی دیکه ئارامتره
(جه‌بار یاوه‌ر) ده‌ڵێت: ئه‌م هێزانه پێی بڕگه‌کانی ده‌ستوور، به‌شێکن له‌سیسته‌می به‌رگریی عێراق، چونکه هه‌رێمی کوردستان به‌شێکه له عێراقی فیدڕاڵ. هێزی پێشمه‌رگه و ئاسایش پشتیوانی له هێزه‌کانی عێراق ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت کۆنتڕۆڵی ئه‌و ناوچانه بکرێت.
(عه‌بدوڵلا عه‌جیل‌یاوه‌ر)، له دوایین دانیشتنی‌دا له‌گه‌ڵ (ماردن کۆپله‌ر)ی نێردراوی سکرتێری رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا، گوتی: خه‌ڵکی پارزێگای موسڵ دوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌ر له ژێر ده‌ستی داگیرکه‌ردا ده‌مێننه‌وه و ده‌ڵێت ئاسایش به‌شی زۆری دانیشتوانی موسڵی هه‌راسان کردووه.
له ساڵی 2010 وه له‌نێوان ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی ناوه‌ندی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا رێککه‌وتنی فه‌رمیی واژۆ کراوه که ئه‌م هێزانه به هه‌مانگی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به ره‌زامه‌ندیی نووری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقی فیدڕاڵ و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق که هێزه‌کان له‌و ناوچانه هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی عێراقدا ده‌که‌ن.
