له‌سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم 50 پڕۆژه له پارێزگای كه‌ركوك جێبه‌جێده‌كرێن
ئه‌ندازیار یونس ئه‌حمه‌د جاف سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی فریاكه‌وتنی ئاواره به وه‌كاله‌ت به PUKmedia راگه‌یاند: له ساڵی 2011 دا بڕی 18 ملیار دینار بۆ كه‌ركوك خه‌رجكراوه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی فریاكه‌وتنی ئاواره‌وه، به‌و بودجه‌یه 18 پڕۆژه خراونه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه له‌بواره‌كانی (رێگا‌و بان، كاره‌با، دروستكردنی قوتابخانه)، له‌و 18 پڕۆژه‌یه‌ش تائێستا 5 یان ته‌واو بوون و ئه‌وانی تریش له قۆناغه‌كانی ته‌واو بوووندان.
