كارمه‌ندێكی ئاسایشی سه‌عدیه تیرۆر كرا
سه‌عات 7:15 سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ، كارمه‌ندێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی شارۆچكه‌ی سه‌عدیه به ناوی (عادل حه‌مید) كه‌وته به‌ر په‌لامارێكی تیرۆریستی و له ئه‌نجامدا گیانی له ده‌ست دا.
كارگێڕی كۆمیته‌ی رێكخستنی (ی.ن.ك) له سه‌عدیه (یوونس موحسن) كه دراوسێی ئه‌م كارمه‌نده‌ی ئاسایشی سه‌عدیه‌یه به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند \"ناوبراو كه ئه‌ندامی پارتی دیموكراتی كوردستانه، دوای ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانی ده‌گه‌یه‌نێته قوتابخانه، بۆمبێكی لكێنراو به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌ته‌قێته‌وه و هه‌ر دوو قاچی له ده‌ست ده‌دات و دوای ئه‌وه‌ی ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه، گیانی له ده‌ست ده‌دات.\"""
