فازڵ میرانی: لەوانەیە (نێچیرڤان بارزانی) نەكەینە سەرۆكی حكوومەت

فازڵ میرانی: لەوانەیە (نێچیرڤان بارزانی) نەكەینە سەرۆكی حكوومەت
سكتێری مەكتەبی سیاسیی پارتیی: \"ئەگەر لە پێكهێنانی حكوومەتی بنكەفراواندا سەركەوتوو نەبووین، لەوانەیە (نێچیرڤان بارزانی) نەكەینە سەرۆكی حكوومەت\""



سكتێری مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان (فازڵ میرانی) دووپاتی دەكاتەوە كە پارتی پێداگری لە وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆكی حكوومەت دەكات و تاكە كاندیدی حزبەكەیش بۆ ئەو پۆستە (نێچیرڤان بارزانی)ـیە، لێ ئەوەیش ئاشكرا دەكات: \""ئەگەر لە پێكهێنانی حكوومەتی بنكەفراواندا سەركەوتوو نەبووین، لەوانەیە حكوومەت وەربگرینەوە و (نێچیرڤان)ـیش نەكەینە سەرۆكی حكوومەت، چونكە ئێمە لە زۆر بواری دیكەدا پێویستیمان بە (نێچیرڤان بارزانی)ـیە، بۆیە ئێمە موغامەرەی پێ ناكەین بیكەینە شوێنگرەوەی حكوومەتێكی پڕكێشە‌.\""

سكتێری مەكتەبی سیاسیی پارتیی دیموكراتی كوردستان (فازڵ میرانی) لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ دوا ژمارەی هەفتەنامەی \""سڤیل\""ـدا كە ئەمڕۆ بڵاو بووەتەوە، ئەوەی خستووەتە ڕوو كە پارتیی دیموكراتی كوردستان هەوڵی پێكهێنانی حكوومەتێكی بنكەفراوان دەدات و دەڵێت: \""چونكە تۆ لەناوەوە بەهێز نەبیت، ناتوانیت لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان یان لەناو عێراقدا ئاساییشی ئەهلی ‌و جەماوەری فەراهەم بكەیت، سەرەتا ئەمە پێویستە ئینجا تەئمین ‌و چاككردنی بار و گوزەرانی خەڵك.\""

(فازڵ میرانی) پێداگریی پارتی لە وەرگرتنەوەی حكوومەت دووپات دەكاتەوە كە تاكە كاندیدی حزبەكەیش (نێچیرڤان بارزانی)ـیە و دەڵێت: \""پارتی تا ئەم لەحزەیەیش موسەمم بووە لە وەرگرتنەوەی حكوومەت، تاكە پاڵێوراوی ئێمەیش (نێچیرڤان بارزانییە‌) و زرووفی ئێستایش پێویستی بە ئەوە، لەبەر كەفائەت‌ و ئینتیمای عائیلی ‌و خیبرەی لە حكوومەتدا. جگە لەوەیش خەڵكێك ئامادەیە لەگەڵی كار بكات، ئەویش دەتوانێت خەڵك هان بدات كاری لەگەڵدا بكەن.\""

سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی، هەروەها ئەوەیش دەخاتە ڕوو كە پارتی دەیەوێت حكوومەتێكی بنكەفراوان پێك بهێنێت، ئەگەر لەو هەوڵەیش سەركەوتوو نەبن، ڕەنگە (نێچیرڤان بارزانی) بۆ پۆستی سەرۆكی حكوومەت هەڵنەبژێرن. ئەو دەڵێت: \""ئەگەر لە پێكهێنانی حكوومەتی بنكەفراواندا سەركەوتوو نەبووین، لەوانەیە حكوومەت وەربگرینەوە‌ و (نێچیرڤان)ـیش نەكەینە سەرۆكی حكوومەت، چونكە ئێمە لە زۆر بواری دیكەدا پێویستیمان بە (نێچیرڤان بارزانی)ـیە، بۆیە ئێمە موغامەرەی پێ ناكەین بیكەینە شوێنگرەوەی حكوومەتێكی پڕ كێشە و بارودۆخی ئۆپۆزیسیۆنیش بەم جۆرە بێت، ئەگەر هات و هەر كەسێكی دیكەیشمان بۆ پۆستی سەرۆكی حكوومەت پاڵاوت، پرس‌ و ڕاوێژ بە یەكێتی دەكەین.\"""
Top