حكومه‌تی هه‌رێم, شاره‌وانی له دوزخورماتو و سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولا ده‌كاته‌وه
له‌مباره‌یه‌وه جواد وادی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان به‌وه‌كاله‌ت به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردن و گه‌یاندنی پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری زیاتر به‌ناوچه دابڕینداوه‌كان حكومه‌تی هه‌رێم به نیازه له ڕێگه‌ی شاره‌وانیه گشتیه‌كانی گه‌رمیانه‌وه سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی له هه‌ریه‌كه له شارۆچكه‌ی دوزخۆرماتو و شاره‌دێكانی جه‌له‌ولا و قه‌ره‌ته‌په بكاته‌وه.
وتیشی: دابینكردنی بیناو فه‌رمانبه‌ر و سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی دیكه له‌سه‌ر ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت و دیوانی سه‌رۆكاتیه‌كه‌ش له‌و ناوچانه ده‌بێت كه بڕیاری كردنه‌وه‌ی ده‌درێت.
له ئێستادا له‌سه‌ر ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیش له شارۆچكه‌ی خانه‌قین كراوه‌ته‌وه و له‌مساڵیشدا هه‌ر له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه بڕی زیاتر له هه‌شت ملیار دینار بۆ پرۆژه خزمه‌تگوزاییه‌كانی هه‌ردوو شاره‌دێی جه‌له‌ولا و سه‌عدیه ته‌رخانكرا.
