كه‌ركوكیه‌كان ئیدانه‌ی هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانتارانی عه‌ره‌بی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
هاووڵاتییانی شاری كه‌ركوك ئیدانه‌ی هه‌ڵوێسته‌كه‌ی په‌رله‌مانتارانی عه‌ره‌بی كه‌ركوك ده‌كه‌ن كه له‌به‌غدا داوایانكردوه زه‌وی و زاری زه‌وتكراوی كه‌ركوك بۆ خاوه‌نداره ره‌سه‌نه‌كانی نه‌گه‌ڕێته‌وه كه رژێمی له‌ناوچوی به‌عس له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ته‌عریب و به‌پێی چه‌ند بڕیارێكی ره‌گه‌زپه‌رستانه له‌خه‌ڵكی ره‌سه‌نی كه‌ركوكی داگیركردوه‌و به‌سه‌ر عه‌ره‌به هاورده‌كاندا دابه‌شیكردون.
له‌و چوارچێوه‌یه‌داو دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی زه‌وی وزاره زه‌وتكراوه‌كانی كه‌ركوك بۆ خاوه‌نداره ره‌سه‌نه‌كانی له‌كه‌ركوك وه‌ك به‌شێك له‌جێبه‌جێكردنی قۆناغی ئاساییكردنه‌وه‌ی مادده‌ی 140 له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 په‌سه‌ندكراو ئه‌و بڕیاره ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بۆ په‌سه‌ندكردنی، له‌مكاته‌دا ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتارانی لیستی ئه‌لعیراقیه له‌ناو په‌رله‌مانی عیراقه‌وه ده‌ركه‌وتن و داوای له‌باربردنی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی حكومه‌تی عیراقیان كرد.
له‌كادانه‌وه‌یه‌كدا هاووڵاتییانی كه‌ركوك ئیدانه‌ی بیروبۆچوونی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی عه‌ره‌بی ناو لیستی ئه‌لعیراقییه‌یان كرد‌و پشتیوانی خۆشیان بۆ یه‌ك هه‌ڵوێستی نوێنه‌رانی لیستی هاوپه‌یمانی و توركمانه‌كانی كه‌ركوك دوپاتكرده‌وه كه له‌دژی بۆچونی عه‌ره‌به شۆڤێنیه‌كانی كه‌ركوك وه‌ستاونه‌ته‌وه.
هاووڵاتی عومه‌ر قادر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد وه‌ك هاووڵاتیانی كه‌ركوك له‌دژی بۆچوونی شۆڤێنیی ئه‌و گروپه‌ی په‌رله‌مانی عیراق ده‌وه‌ستین و داواكارین له‌حكومه‌تی عیراق گوێ له‌راوبۆچوونی نه‌شازی ئه‌و خه‌ڵكانه نه‌گرێت و یاسا له‌سایه‌ی سیستمی سیاسیی عیراقی نوێ‌دا جێگه‌ی خۆی بگرێت و ماف بۆ خاوه‌ن مافه‌كانی له‌كه‌ركوك بگه‌رێته‌وه.
وتیشی: ئێمه رۆڵی نوێنه‌رانی كورد و توركمانی كه‌ركوك له‌په‌رله‌مانی عیراق به‌رز ده‌نرخێنین كه‌یه‌ك یه‌ك و هاوهه‌ڵوێستبون كه ده‌بێت ئه‌و مافه بۆ خه‌ڵكی كه‌ركوك بگه‌ڕێته‌وه‌و سیاسه‌تی ته‌عریب چیتر له‌كه‌ركوك به‌رده‌وام نه‌بێت.
نه‌جات حسێن ئه‌ندامی گروپی توركمانی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك پێی راگه‌یاندین: ئێمه خۆمان به‌برای هه‌موو خه‌ڵكی كه‌ركوك ده‌زانین و دوژمنی هیچ پێكهاته‌یه‌كی شاره‌كه‌ش نین، به‌ڵام كه مه‌سه‌له بێته سه‌ر ماف ئێمه داوای مافی خۆمان ده‌كه‌ین، ماوه‌ی 30-40 ساڵه مافی توركمان و كورد له‌كه‌ركوك داگیر ده‌كرێت و تا ئێستاش ماف بۆ ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه له‌شاره‌كه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
وتیشی: له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادیی عیراقیشه‌وه ماوه‌ی هه‌شت ساڵه چاوه‌روانی ئه‌و مافانه‌مان به‌ئاشتی بۆ بگه‌ڕێته‌وه كه‌چی به‌داخه‌وه هه‌ر له‌چاوه‌روانیداین، ئێستا هه‌لی ئه‌وه هاتۆته پێش حكومه‌تی عیراق زه‌ویه زه‌وتكراوه‌كانمان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه ئێمه چیتر بێده‌نگ نابین و داواده‌كه‌ین ئه‌و مافه‌مان بۆ بگه‌ڕێته‌وه كه به‌عس وه‌ك ده‌زگایه‌كی حزبی نه‌ك حكومی لێی زه‌وت كردوین و چیتر چاوه‌روانی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ناكه‌ین، وه‌ك توركمان پشتیوانی له‌پرۆژه‌كه‌ی فه‌خامه‌تی مام جه‌لال ده‌كه‌ین بۆ چاككردنی سنوری ئیداریی پارێزگاكان له‌عیراق كه‌ئه‌وه به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌ركوكیشی تێدایه.
روشدی ئاغا ئه‌ندامی لیستی به‌ره‌ی توركمانی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك وتی: ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی عه‌ره‌ب بۆیه به‌رگریی له‌مانه‌وه‌ی زه‌ویه‌كانمان به‌ده‌ستی هاورده‌كانمان ده‌كه‌ن چونكه خۆیان به‌نوێنه‌ری هاورده‌كان ده‌زانن.وتیشی ئه‌وان له‌رابردوودا به‌ته‌واوی سوودمه‌ندبوون له‌و سیاسه‌تانه‌ی به‌عس له‌دژی خه‌ڵكی كه‌ركوك په‌یڕه‌وی كردوه‌و ئێستا ده‌یانه‌وێت هه‌ر ئه‌و ئیمتیازاتانه‌یان به‌ده‌سته‌وه بمێنێت به‌شێوه‌یه‌كی زیاتر یان كه‌مێك كه‌متر.
ناوبراو راشیگه‌اند: ئێمه سوپاسی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌كه‌ین كه‌هه‌میشه به‌خه‌می مه‌سه‌له‌ی توركمانه‌وه بووه و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و مافانه‌ش بۆ خه‌ڵًكی كه‌ركوك به‌جێبه‌جێكردنی به‌شێك له‌مادده‌ی 140ی ده‌ستوری عیراق ده‌زانین .
له‌كاردانه‌وه‌یه‌كی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانیش، خالید شوانی په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی پێیراگه‌یاندین: ئێمه وه‌ك لیستی هاوپه‌یمانی داواكارین له‌حكومه‌تی عیراق كه‌بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش و لیژنه‌ی باكور هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه كه به‌پێی ئه‌و بڕیارانه زه‌وی و زار‌و سه‌روه‌ت و سامانی كورد‌و توركمان له‌كه‌ركوك زه‌وتكراون و به‌سه‌ر پیاوانی رژێمدا دابه‌شكراون كه‌ئێستا هه‌ندێك له‌نوێنه‌رانی عه‌ره‌بی كه‌ركوك داكۆكی لێده‌كه‌ن.
چاودێرانی سیاسییش پێیانوایه كه به‌رگریكردنی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی لیستی عیراقییه له‌مانه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی به‌عس به‌شێكه له‌دژایه‌تی ئه‌و لایه‌نه بۆ پرۆسه‌ی سیاسیی عیراقی نوێ و ئه‌و چاودێرانه ئه‌وه‌ش دوپاتده‌كه‌نه‌وه كه به‌رگری ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی عه‌ره‌ب له‌مانه‌وه‌ی زه‌ویه‌كانی كه‌ركوك به‌ده‌ستی هاورده‌كانه‌وه ئاینده‌ی ئه‌و لیسته ده‌خاته دووڕیانه‌وه به‌تایبه‌ت كه‌توركمانه‌كان به‌شێكن له‌و لیسته‌و سازشناكه‌ن له‌سه‌ر گه‌رانه‌وه‌ی زه‌وییه زه‌وتكراوه‌كانیان.
