سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله له خانه‌قین یان له سلێمانی كۆده‌بێته‌وه
گه‌رمیان 17 كانونی یه‌كه‌م / دیسه‌مبه‌ر (PNA) - سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله رایده‌گه‌یه‌نێت، بارودۆخی ناوچه‌كانی دیاله تا دێت خراپتر ده‌بێت و سه‌رجه‌م رێگاسه‌ره‌كییه‌كانی ناوچه‌كه داخراوه, بۆ هێوكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه بڕیاره سبه‌ینێ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له خانه‌قین یان له سلێمانی كۆبنه‌وه.
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان نه‌سرین به‌هجه‌ت تایبه‌ت به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند؛ خۆپیشاندان له ناوچه‌كانی دیاله به‌رده‌وامه و تا دێت بارودۆخه‌كه به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت به تایبه‌تی ناوچه‌كانی خاڵس و شاره‌بان كه زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی شیعه مه‌زهه‌بن.
به‌هجه‌ت؛ به‌هۆی داخستنی رێگا سه‌ره‌كییه‌كانه‌وه جگه له‌وه هاولاَتیان ناتوانن هاتوچۆی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی دیاله بكه‌ن، هاوكات به‌هۆی نه‌چوونه ژووره‌وه‌ی شتومه‌ك و خوراده‌مه‌نییه‌وه، نرخ له بازاڕه‌كان به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبۆته‌وه.
ئاماژه‌شیدا: هاولاَتییه‌كی زۆری كورد له ناوه‌وه‌ی دیاله گیریانخواردووه هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه‌ی دیاله‌ش هاولاَتییه‌كی زۆر هه‌یه, ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه نێو ماڵ و منداڵی خۆی، به‌لاَم به‌هۆی داخستنی رێگاكانه‌وه ناتوانن بێنه ده‌ره‌وه یان بگه‌ڕێنه‌وه.
روونیكرده‌وه: به‌داخه‌وه هێزه ئه‌منییه‌كان به تایبه‌ت پۆلیس له ئاستی پێویستدا نیین و هیچ رۆڵێكیان له هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه نییه و ناتوانن هاولاَتیان بنێرنه‌وه ماڵه‌كانی خۆیان, له دووره‌وه سه‌یری روداوه‌كان ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو؛ له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران له به‌رده‌م بینای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا له باقووبه كۆبوونه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها بیناكه‌یان تێكوپێكداوه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن هه‌یه، ئه‌مڕۆ ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه سبه‌ینێ ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامده‌دات و بۆ شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش نووسینگه‌ی خانه‌قین و پارێزگای سلێمانی دیاریكراوه، به‌لاَم له‌به‌ر نزیكی پێده‌چێت له خانه‌قین ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به‌ڕێوه‌بچێت و تا ئێستاش یه‌كلانه‌بۆته‌وه.
ئاماژه‌یدا: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پۆلیس و به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دیاله ئاماده‌ده‌بن و ئامانج تێیدا گفتوگۆكردن و لێكۆڵینه‌وه‌یه له باره‌ی كێشه‌و گرفته‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بارودۆخه‌كه بگه‌ڕێننه‌وه دۆخی پێشوو.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله به یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه داده‌نرێت له دوای راگه‌یاندنی بڕیاری به هه‌رێمبوونی پارێزگای دیاله‌و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه كاریگه‌ری به‌رچاوی هه‌بێت له‌و دۆخه‌ی ئێستا له ناوچه‌كه هاتۆته ئاراوه.
سیروان حه‌سه‌ن / ص . س
