فوئاد حوسێن: به‌رپرسیاره‌تیی ئه‌خلاقی له ئه‌ستۆی ئه‌مه‌ریكایه بۆ پاراستنی ئه‌زموونی دیموكراتی هه‌رێم
شاندی هه‌رێمی كوردستان لە ئەمەریکا سێشه‌ممه 13/12/2011له‌گه‌ڵ كۆنگرێسمان له پارتیی كۆماری له‌سه‌ر ویلایه‌تی كلۆرادۆ(مایك كۆفمان)، كۆبوونه‌وه. تێیدا پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق و پرۆسه‌ی سیاسی له عیراق و ئاینده‌ی پرۆسه‌ی دیموكراتی و فیدراڵیزم له عیراق و پێوه‌ندیی نێوان ئه‌مەریكا و هه‌رێمی كوردستان خرایە بەر باس.
هاوکات پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، بارودۆخی كه‌ركووك و مادده‌ی 140 ی ده‌ستوور و پێكهاته‌ی سوپای عیراق و هێزه‌كانی ئاسایش تاوتوو كرا.
هه‌روه‌ها شاندی هه‌رێم جه‌ختی له‌سه‌ر گرینگی زمانی دیالۆگ و پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و په‌سه‌ندكردنی یاسای نه‌وت و غاز و دابه‌شكردنی داهات كرده‌وه‌و ئاماژه‌یان دا كه له به‌رژه‌وه‌ندیی عیراقدایه یاسای نه‌وت و غاز له‌سه‌ر بنه‌ما ده‌ستوورییه‌كان په‌سه‌ند بكات و رێگه خۆش بكات بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی له بواری نه‌وت و ده‌سته‌به‌ركردنی له پێناو سوود و به‌رژه‌وه‌ندی بۆ سه‌رجه‌م گه‌لانی عیراق.
شاندی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، پێكهاتووه له سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان (د. فوئاد حوسێن) و وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم(د.ئاشتی هه‌ورامی) و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم(فه‌لاح مسته‌فا) و نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم له واشنتۆن(قوباد تاڵه‌بانی)، چه‌ندین دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌یان له‌گه‌ڵ ژماریه‌ك كۆنگرێسمان و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامداوە.
