پارتی خۆی یەكلایی كردۆتەوە و، نێچیرڤان بارزانی خۆی ئاماده‌یی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سەرۆكی حكومەت‌ پێشان داوه‌

پارتی خۆی یەكلایی كردۆتەوە و، نێچیرڤان بارزانی خۆی ئاماده‌یی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سەرۆكی حكومەت‌ پێشان داوه‌
گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد كه‌ حزبه‌كه‌ی خۆی یه‌كلاكردووه‌ته‌وه‌ و پۆستی سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌ یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان وه‌رده‌گرێته‌وه‌.

له‌ باره‌ی كاندیدی پارتیشه‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ (نێچیرڤان بارزانی) كاندیدی سه‌ره‌كییه‌ و خۆیشی ئاماده‌یی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌ پێشان داوه‌.


گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان (جەعفەر ئیبراهیم ئه‌منیكی) له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان خۆی یەكلاكردەوە لە وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، هاوكات تێگەیشتنێكی باشیش لەگەڵ سەركردایەتی یەكێتی هەیە بۆ ئالوگۆڕكردنی ئەو پۆستە\".

(ئه‌منیكی) هه‌ر له‌ میانه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا كه‌ بۆ ئاژانسی هه‌واڵی \""ئاكانیوز\""ـی ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌ڵێت: \""بە هۆی ئەوەی لە هەڵبژاردنی 25 تەمووزی ساڵی 2009 پارتی و یەكێتی بە یەك لیست بەشدارییان لە هەڵبژاردن كرد و سەركەوتنێكی باشیان بە دەست هێناوە، ئاڵووگۆڕكردنی ئەمجارەی كابینەی حكوومەتی هەرێم لە سەر بنەوای هاوبەشی لە نێوانمان دەبێ\"".

له‌باره‌ی كاندیدی پارتیشه‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاشكرای كردووه‌ كه‌ ئلە ئێستەدا جێگری سەرۆكی پارتی (نێچیرڤان بارزانی) ئامادەیە پۆستی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم وەربگرێ، بەڵام بڕیاری كۆتاییشی نەداوە، بڕیاری كۆتایی دەگەڕێتەوە سەر هەلومەرجی ئەوكاتە بەوەی ئایا دەكرێ حكوومەتێكی تەوافوقی یەكگرتووی نیشتمانی پێك بێ یان نا، ئەوكات دوایین بڕیاری خۆی دەدا\"".

لە بارەی پرسی بەشداری پێ كردنی لایەنەكانی سیاسییش لە هەرێمی كوردستان لە حكوومەتی داهاتووی هەرێم، گوتی \""ئەو دەمەى كاتی ئەوە هات ئەوكات یەكێتی و پارتی بە یەكەوە هەنگاوی پێویست دەهاوێژن\""."
Top