بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پ.د.ک لەگەڵ کونسولی ئێران کۆدەبێتەوە
لە سەرەتای دیدارەکەدا، ھەردوولا جەختیان لە بایەخی پەیوەندیەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ھەرێمی کوردستان کردەوە و خۆشحاڵی خۆیان بۆ پەرەسەندنەکانی ئەم پەیوەندیانە لە ھەموو ئاستەکاندا دەربڕی.
ھێمن ھەورامی ئەوەی خستەروو کە پ.د.ک ھەمیشە خوازیاری ئەوەیە پەیوەندی دۆستانە لە نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێدا ھەبێت لە سەر بنەمای بەرژەوەندی ھاوبەش و رێزگرتنی دوولایەنە و دەست وەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی.
سەبارەت بە رووداوەکانی ئەم دواییەی ناوچەی زاخۆ، ھێمن ھەورامی بە وردی ھەڵوێست و شیکردنەوەی (پ.د.ک) بۆ کۆی رووداوەکان و لێکەوتەکانی، خستەروو و رایگەیاند: ((ئەم رووداوانە رووداوی نەخوارزاو بوون و ئێمە لە پ.د.ک ئیدانەی توندوتیژی دەکەین و نابێت ھیچ ھێزولایەنێک رێگە بە خۆی بدات، پێکەوەژیانی ئاشتیانەی ئاین و ئاینزاکانی کوردستان تێکبدات و بە رێگای نایاسایی و لە رێگەی ھاندانەوە، ئازادیەکانی تاک و شێوەی ژیان، بشێوێنن.پارتی وەکو حیزب تەرەف نیە و بەداخەوە بە ناڕەوا یەکگرتووی ئیسلامی بە بآ رەچاوکردنی رآ و شوێنی یاسایی تۆمەتیان بەخشیەوە.پارتی ھەمیشە ئامادەی دیالۆگ بووە و مەرجی نەبووە و مەرجیش لە ھیچ لایەک قەبوڵ ناکات)).
سەید عەزیم حوسێن، لە لای خۆیەوە دووپاتی کردەوە کە ئەو رووداوانە بابەتی ناوخۆیی ھەرێمن و نابآ رێگە بدرآ لە ئاستی خۆی گەورەتر بکرآ و لە رێی دیالۆگ و رآ و شوێنی یاساییەوە گرفتەکان چارەسەر بکرێت.
