شاندی هه‌رێمی كوردستان مێزگردێكی فراوانی له‌لایه‌ن په‌یمانگای برۆكینگزه‌وه بۆ رێكخرا
یه‌كه‌م چالاكی ئه‌و رۆژه‌ی شاندی هه‌رێم بریتی بوو له مێزگردێكی فراوان كه له‌لایه‌ن په‌یمانگه‌ی برۆكینگز بۆ توێژینه‌وه سیاسیه‌كان سازكرابوو كه نزیكه له پارتی دیموكراتی ئه‌مه‌ریكا، تێیدا شاره‌زایان و پسپۆڕانی تایبه‌تمه‌ند به كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عێراق ئاماده‌بوون.
له‌سه‌ره‌تای مێزگرده‌كه‌دا به‌ڕێز كین پۆڵاك سه‌رۆكی په‌یمانگه‌ی برۆكینگز به‌خێرهاتنی شاندی هه‌رێمی كوردستانی كرد و به ده‌رفه‌تێكی گرنگی وه‌سف كرد كه له نزیكه‌وه ئاگاداری دوا پێشهاته سیاسیه‌كانی عێراق و هه‌رێم و كوردستان بن.
له مێزگرده‌كه‌دا به‌ڕێز فوئاد حوسێن ئامانجی سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا خسته‌ڕوو، كه په‌یوه‌سته به په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندیه‌كان و خستنه‌ڕووی هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌ڕ پرسه‌كانی دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و نیگه‌رانی و تێڕوانینه‌كان ده‌رباره‌ی ئه‌م پرسه و هه‌روا باسكردنی پرۆسه‌ی سیاسی و پرسی فیدرالیزم له عێراق.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی دیوان باسی له كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر كرد و ئاماژه‌ی به‌و هه‌وڵانه كرد كه تا ئێستا نراون بۆ چاره‌سه‌ركردنیان. هاوكات جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێم كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كان ئه‌ویش به گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستوورو په‌یڕه‌وكردنی چه‌مكی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه له ده‌سه‌ڵاتدا.
فوئاد حوسێن جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێم و ئه‌مه‌ریكا كرده‌وه‌و له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕووی سروشتی ئه‌و په‌یوه‌ندیه. هاوكات باسی له ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی و چه‌سپاندنی دیموكراسیه‌ت له عێراق كرد.
دواتر د. ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان باسی له یاسای نه‌وت و غاز و ئه‌و هه‌وڵانه كرد كه ده‌درێن بۆ ده‌ركردنی یاسایه‌ك له عێراقی فیدڕاڵ به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ ده‌ستوری وڵات بگونجێت و له‌به‌رژه‌وه‌ندی ته‌واوی گه‌لانی عێراقدا بێت.
پاشان فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ت تیشكی خسته سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و سیاسه‌تی هه‌رێم له‌ڕووی بره‌ودان به په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ دونیای ده‌ره‌وه‌و هاندانی چالاكی سیاسی و رۆشنبیری و بازرگانی و په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش. هاوكات به‌ڕێزیان پوخته‌یه‌كی له‌سه‌ر ئاستی ئه‌مڕۆی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتانی بیانی و بوونی نوێنه‌رایه‌تی وڵاتانی بیانی و رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و چه‌ندین رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی له‌هه‌رێم خسته‌ڕوو.
هه‌روه‌ها فه‌لاح مسته‌فا باسی له سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم كرد بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندیه‌كی دۆستانه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه له پێناو سوود و به‌رژه‌وه‌ندی و رێزگرتنی دوولایه‌نه.
له‌كۆتایی مێزگرده‌كه‌دا چه‌ندین پرسیار‌و سه‌رنج سه‌باره‌ت به پرسی فیدرالیزم و یاسای نه‌وت و گاز و ئاینده‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان و ئاسایشی هاوبه‌ش و پرسی ناوچه دابڕێنراوه‌كان ئاراسته‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان كرا. له‌به‌رامبه‌ردا شاندی هه‌رێم به تێروته‌سه‌لی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیان دایه‌وه‌و هه‌ڵوێستی هه‌رێمیان دووپاتكرده‌وه وه‌ك پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و چه‌سپاندنی سیسته‌می دیموكراسی و فیدرالیزم له‌عێراق.
