هه‌رسێ لیسته‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن له دانیشتنی په‌رله‌مان هاتنه ده‌ره‌وه
به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م لیسته‌كانی په‌رله‌مان دانیشتنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو به‌ڵام دوای 25 خوله‌ك له ده‌ستپێكی دانیشتنه‌كه هه‌ر سێ لیستی ئۆپۆزسیۆن یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ و گۆڕان بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كرد.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان كاردۆ محه‌مه‌د رایگه‌یاند: هۆكاری كشانه‌وه‌یان له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان ئه‌وه‌بوو، كه پێداهه‌ڵدان بووه به كاروباره‌كانی حكومه‌ت نه‌ك لێپێچانه‌وه له‌و كه‌موكوڕیانه‌ی هه‌یه.
