کۆنسوڵی گشتیی ئێران له هه‌ولێر: کێشه‌ی زاخۆ ناوخۆییه و شتێکی سروشتییه
(سه‌ید عوزێم حوسێنی)، گوتی: \"ئه‌م رووداوه‌ی زاخۆ شتێکی سروشتییه و ره‌نگه له هه‌ر ناوچه‌یه‌ک روو بدات، واته گرفتی نێوان گه‌ل و ده‌سه‌ڵات، یان نێوان حزبه‌کان و ده‌سه‌ڵات هه‌رده‌بێ، به‌ڵام پێویسته ئه‌و جۆره گرفتانه چاره‌سه‌ر بکرێن.\""
کۆنسۆلی ئێران له هه‌ولێر، له دیمانه‌یه‌کیدا که ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له رۆژنامه‌ی باس‌دا بڵاو بووه‌ته‌وه، له‌باره‌ی ئاستی پێوه‌ندییه بازرگانییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ئێران، ده‌ڵێ به‌هۆی راگه‌یاندنی دژه‌وه، هاورده‌کردنی شت‌ومه‌کی ئێرانی پاشه‌کشێی کردووه، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی گرفتی سنوور چاره‌سه‌ر کرا، سوپاس بۆ خوا ئێسته له پێشوه‌چوون‌دایه. پاش ئه‌وه‌ش شانده‌کانی هه‌ردوولا سه‌ردانی یه‌کتریان کرد، ئه‌نجامی باشتریشی ده‌بێت.
"
