شارەکانى عیراق سوود لە ئەزموونى هەرێمى کوردستان وەردەگرن

شارەکانى عیراق سوود لە ئەزموونى هەرێمى کوردستان وەردەگرن
بەیانى ئەمرۆ سێشەممە لە دووەم رۆژیدا وۆرکشۆپی چۆنییەتى گواستنەوەى ئەزموون لە هەرێمى کوردستانەوە بۆشارەکانى دیکەى عیراق بەرێوەچوو.
ئەو وۆرکشۆپە رێکخراوى UNDP بەرێوەی دەبات کە تایبەتە بە چۆنییەتى سوود وەرگرتن لەو ئەزموونەى بەگژداچوونەوەى توندوتیژى کەلە هەرێمى کوردستان پەیڕەو کراوە بۆئەوەى لەشارەکانى دیکەى عیراق جێبەجێبکرێت.


سەرکەوت عومەر بەرێوەبەرى بەدواداچوونى توندوتیژى دژ بە ئافرەتان لە سنوورى پارێزگى بەگاى سلێمانى بە دەزگاکانى راگەیاندنى گوت:\"ئەو خوولەى کە UNDP لە هەرێمى کوردستان کردویەتییەوە، تایبەتە بە چۆنیەتی بەگژداچوونەوەى توندوتیژى دژ بە ئافرەتان لە شارەکانى ناوەراست و خوارووى عیراق، کە بەرێوەبەرى بەرێوەبەرایەتییەکانى نەهێشتنى توندوتیژى دژ بە ئافرەتان تێیدا بەشدارن،کە باس لە چۆنییەتى جێبەجێکردنى بەرنامەکانیان دەکەن کە تایبەتە بە نەهێشتنى توندوتیژى\"".

ئەوبەرێوە بەرەى نەهێشتنى توندوتیژى دژ بەئافرەتان ئەوەیشی خستە روو کە جگە لە بابەتەکانى نەهێشتنى توندوتیژى دژ بەئافرەتان لە کوردستان، چەند راهێنەرێکیشش هاتوون لە وڵاتانەوە بۆ راهێنانى ئەو بەرێوەبەرانەى بەشدارن لەو خوولە کە تایبەتە بە رووبەروو بوونەوەى توندوتیژى خێزانى."
Top