له‌پاریس به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، كۆنفرانسی ئابووری فه‌ره‌نسا – هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد
كۆنفرانسه‌كه به‌سه‌رپه‌رشتی (مهدهف) به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه كورتكراوه‌ی ئه‌نجومه‌نی كار و وه‌به‌رهێنانی فه‌ره‌نسی-عێراقییه و له‌باره‌گای سه‌ره‌كی خۆی له‌شاری پاریس-ی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا كۆنفرانسه‌كه ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردووه.
له‌ڕێكخستنی ئه‌م كۆنفرانسه‌ی ئابوری فه‌ره‌نسا- كوردستاندا، هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ئابوری و ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا هاوكاری سه‌ره‌كین و به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ سه‌رخستنی پلان و نه‌خشه‌كانی كۆنفرانسه‌كه هه‌ماهه‌نگیی پێویست ده‌كه‌ن.
له‌یه‌كه‌م رۆژی كۆنفرانسه‌كه‌شدا به ئاماده‌بوونی د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پیێر لهلۆش وه‌زیری بازرگانی ده‌ره‌كی فه‌ره‌نسا، ئاماژه‌ی به به‌شداریكردنی فه‌ره‌نسا و كۆمپانیاكانی وه‌ڵاته‌كه‌یان كرد له هه‌رێمی كوردستان و كوردستانی به ئارامترین ناوچه له عێراقدا وه‌سفكرد.
هه‌ر ئه‌مڕۆ دانیشتنی یه‌كه‌می كۆنفرانسه‌كه كه سه‌عات 8.30 خوله‌كی سه‌ر له‌به‌یانی ده‌ستی پێكرد، له‌لایه‌ن \"برونۆ لافۆنه\""ه‌وه به‌ڕێوه‌چوو، كه ناوبراو سه‌رۆكی گشتی گروپی كۆمپانیاكانی \""لافارج\""ه، كه كۆمپانیای ناوبراو یه‌كێكه له كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی فه‌ره‌نسا و جیهان له‌بواری پیشه‌سازی و به‌رهه‌مهێنانی چیمه‌نتۆدا، هاوكات كۆمپانیای زه‌به‌لاحی \""لافارج\"" یه‌كه‌مین كۆمپانیای فه‌ره‌نسییه كه ڕووی له كوردستان كردبێت بۆ مه‌به‌ستی وه‌به‌رهێنان.
هه‌روه‌ك وه‌زیری بازرگانی ده‌ره‌كی فه‌ره‌نسا، شه‌ش هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌ڕێكخستنی كاروباری ئه‌م كۆنفرانسه‌دا رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه، هه‌ر له‌كوردستان چاوی به د. به‌رهه‌م ساڵح و گه‌وره به‌رپرسانی هه‌رێم كه‌وتووه.
پاش دانیشتنی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆش، له‌پشووی نیوه‌ڕۆدا، گه‌وره كۆمپانیای \""تۆتاڵ\"" نیوهڕۆخوانێكیان بۆ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌فدی یاوه‌ری ڕێكخست.
سه‌ر لهئێوارهش، له‌سه‌ر ئه‌ركی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌هاوكاری نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌شاری پاریس، ئێواره‌خوانێك بۆ ره‌وه‌ندی كوردی له‌و شاره رێكخرا. جێی باسه رێكخراوی مهدهف، چه‌ترێكه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنان له‌وڵاتی فه‌ڕه‌نسا.
ئه‌م ده‌زگا گرنگه‌ی بواری بازرگانی و ئابوری له‌فه‌ره‌نسا به‌هاوكاری نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پاریس، شه‌ش مانگه كار بۆ رێكخستن و سه‌رخستنی ئه‌م كۆنفرانسه ده‌كه‌ن.
له‌مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوودا، له‌نێوان نیكۆلا ساركۆزی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، یاداشتێكی هاوكاری بۆ پێكه‌وه كاركردن و هاوئاهه‌نگی واژۆ كرا، ئه‌و یاداشته لایه‌نه‌كانی ئابوری، بازرگانی، كۆمه‌ڵایه‌تی، كولتوری و خوێندنی باڵاش ده‌گرێته‌وه. ئه‌و كۆنفرانسه‌ی ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامییه بۆ پلانی ئه‌و پێكه‌وه كاركردنه‌ی نێوان هه‌ردوولا.
له‌م گه‌شته‌یدا بۆ فه‌ره‌نسا، كه‌ریم سنجاری/ وه‌زیری ناوخۆ، سینان چه‌له‌بی، وه‌زیری پیشه‌سازی، دلاوه‌ر عه‌لادین وه‌زیری خوێندنی باڵا و جه‌میل محه‌مه‌د حه‌یده‌ر وه‌زیری كشتوكاڵ و ئاودێری و كۆمه‌ڵێك وه‌به‌رهێنه‌ر و بازرگانی كورد له شاره‌كانی كوردستانه‌وه هاورێیه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن."
