سه‌رۆكی هه‌رێم یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ئیمزاكرد
مەسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئیمزای له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان كرد و به‌مزووانه له وه‌قائعی كوردستان بڵاو دەكرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بە ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی راگه‌یاند: \"دوێنێ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئیمزای له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كردووه و بڕیاریشه به‌مزووانه له وه‌قائعی كوردستان بڵاوبكرێته‌وه‌و ئاڕاسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكرێت.
پێشتر په‌رله‌مانی كوردستان پرۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی په‌سه‌ند كرد‌بوو و ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كرد."
