کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە کەرکوک دۆخی ئەمنی شارەکەی خراپتر کردووە

کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە کەرکوک دۆخی ئەمنی شارەکەی خراپتر کردووە
بەڕێوەبری بەڕێوەبەرایەتی شاری کەرکووک خراپتربوونی دۆخی ئەمنی شاری کەرکوک دەڵێت، کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا کارگەری نەرێنی بۆ سەر دۆخی ئەمنی شارەکە بووە و هەفتەیەک زیاترە کە دۆخی ئەمنی بەرەو خراپی رۆیشتووە و ژمارەی تەقینەوەکان بەتایبەت لە رێگەی بۆمبی موگناتیشەوە و لکاندنی بە ئۆتۆمبیلی هاولاتیانەوە زیاتر کرداوە.



لیوا هەڵۆ نەجات بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوک لە لێداونێکی تایبەتدا بۆ ئاژانسی پەیامنێر گوتی: هۆکاری خراپی شارەکە لە ئێستادا ئەوەیە کە کەرکوک سنورێکی کراوەی هەیە لەگەڵ هەر سێ پارێزگای (دیالە، تکریت،موسل) و هاتنی ماڵی عەرەب لەو ناوچانەوە بۆ کەرکوک رێگەی خۆشکردوە کە تیرۆرستان بەئاسانتر بۆ ناو شارەکە بێن.

هەروەها لیوا هەڵۆ هۆکارێکی دیکەی بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لەو شارە گەراندنەوە و دەڵێ، هێزە ئەمنیەکانی شاری کەرکووک توانای تەواوی ئەوەیان نیە کە ئەمنیەتی شارەکە بپارێزن.

هەروەها بەرێوەبەری ئاسایشی کەرکوک گوتی: دەبێ هەوڵبدەین بۆ ساڵی داهاتوو بەرنامەیەکی تۆمەکتر دابنێن بەهۆی نەمانی هێزەکانی ئەمەریکا و زیاتر گەراندنەوەی ئەمنیەتی شاەرکە و نەمانی نیگەرانی هاوڵاتیا لە ژیانیان.
Top