رۆژی سێشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

رۆژی سێشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌
په‌رله‌مانی‌ كوردستان داوا له‌ گشت ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌كات، كه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ به‌رواری 13 / 12/2011 له‌ هۆڵی په‌رله‌مان ئاماده‌بن به‌مه‌به‌ستی‌ ئه‌نجامدانی‌ دانیشتنی‌ ژماره‌ 16ی‌ ئاسایی په‌رله‌مانی‌ كوردستان.


ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه‌:

بۆ/ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

به‌پێی حوكمی بڕگه‌ (1)ی مادده‌ (5) و بڕگه‌ (2) له‌ مادده‌ (17) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی عیراق, ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراودا, بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشـتنی ژماره‌ (16)ی ئاسایی خولی گرێدانی یه‌كه‌م ســـاڵی سێیه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان- عیراق، له‌كات (3)ی پاش نیوه‌ڕۆ رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 13/12/2011.

له‌گه‌ڵ رێزدا
Top