ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا نووسینگه‌ی پۆسته له هه‌رێمی کوردستان ده‌کاته‌وه
ئه‌مڕۆ١١/١٢/٢٠١١ به‌ڕێز (انور جبلی شابۆ) وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن له نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی پێشوازی له به‌ڕێز (ئالێکس لاسکاریس) کۆنسولی ئه‌مریکی له هه‌رێمی کوردستان و شاندێکی یاوه‌ری کرد.
له‌سه‌ره‌تای دیداره‌که هه‌ر دوو لایه‌ن باسیان له رووداوه‌کانی ئه‌م دوواییه‌ی ده‌ڤه‌ری بادینان کرد و به توندی کرده‌وه توند‌و تیژییه‌کانیان ئیدانه کرد و ئه‌مانه‌یان به دژایه‌تی به‌رژوه‌ندییه گشتیی ناوبرد.
دواتر گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان ویلایه یه‌کگرتوه‌کان و هه‌رێمی کوردستان کرا و به‌ڕێز وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن ئاماژه‌ی به رۆڵی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به شیوه‌یه‌کی گشتی و رۆلی سه‌رۆکی هه‌رێم به تایبه‌تی کرد بۆ پاراستنی ته‌بایی و پێکه‌وه‌ژیان له نێوان گشت پێکهاته‌کانی هه‌رێمی کوردستان و جه‌ختی له‌باره‌ی داواکاری گه‌لی مه‌سیحی بۆ حوکمی زاتی یا ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ کرده‌وه بۆ ناوچه مه‌سیحی نشینه‌کان وه‌ک چاره‌سه‌رێک بۆ راگرتنی پاکتاوی نه‌ژادی و ته‌نگ پێهه‌ڵچنیان له‌لایه‌ن گروپه تووندڕه‌وه‌کان به مه‌به‌ستی ئاواره‌کردناین له زێدی ره‌سه‌نی خۆیان.
هه‌روه‌ها له چوارچێوه‌ی هاوکاری و کاری نێوان وه‌زاره‌ت و کۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریکی، هردوولا رێککه‌وتن بۆ کردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی پۆسته‌ی ئه‌مه‌ریکی له فرۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، بۆ ئاسانکردنی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی پۆست له نێوان هه‌رێمی کوردستان و ویلایه‌ه یه‌گرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
جێی ئاماژه‌یه که ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه زیاتر له کاتژمێرێکی خایاند
