د. دیندار زێباری له گه‌ڵ جێگری نوينه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كۆبووه‌وه
له دیدارێكدا باس له ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان وعێراق وناوچه‌كه به گشتی و رۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا كرا.
جێرزی سكۆراتۆ فیچ ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی خسته روو كه به بونه‌ی كوتای هاتن به كاره‌كانی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، هه‌روه‌ها سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ ئه‌و هاوكاری وهه‌ماهه‌نگیه‌ی كه له‌گه‌ل نوێنه‌راتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به گشتی له ماوه‌ی رابڕدوو دا هه‌بووه.
جێگری نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ئاماژه به به‌رنامه و كار و چالاكییه‌كانی نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی رابڕدوو دا و ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان به گشتی و شاری هه‌ولێری پایته‌خت به‌تایبه‌تی له رووی ئابووری یه به‌خۆیه‌وه بینیوه به گرنگی وه‌سفی كرد.
له‌لایه‌ن خۆه‌یه د. دیندار زێباری هاوكاری وهه‌ماهه‌نگی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ل نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وئاژانسه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان دووپات كردوه وداواشی كر كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هاوكار بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و هه‌نگاوی دواتر و گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتری ئابووری، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌نگاوبنێت.
