مەكتەبی سیاسی پارتی: ئامادەنەبونی یەكگرتوو بۆ كۆبونەوەكەی نێوانمان، چەندین پرسیاری بۆ رای گشتی كوردستان جێ هێشت
له‌دوای سه‌ردانی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی بۆ ده‌ڤه‌ری پارێزگای دهۆك له 3/12/2011 و بانگه‌وازی به‌رِێزیان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه، هه‌روه‌ها بۆ پشتیوانی له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی به‌رِێز مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، برِیار وابوو ئه‌مرِۆ یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 11/12 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌نێوانی شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتیمان و شاندی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی له نووسینگه‌ی ئه‌میری كۆمه‌ڵ ئه‌نجام بدرێ.
بۆیه سه‌ره‌رِای په‌له‌كردنی یه‌كگرتوو له ده‌ربرِینی هه‌ڵوێستیان، به‌ڵام ئێمه له پارتی دیموكراتی كوردستان له روانگه‌ی به‌رپرسیارێتیی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیمان و به‌خه‌مه‌وه بوونی پاراستنی یه‌كرِیزیی و ته‌بایی نێو ماڵی كوردستان و به‌مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به‌م بارودۆخه نه‌خوازراوه و ئه‌و ره‌وشه ئاڵۆزه‌ی دروستكراوه، ئه‌مرِۆ شاندی مه‌كته‌بی سیاسی پارتیمان له كات و شوێنی دیاریكراو ئاماده‌بوو، به‌ڵام شاندی یه‌كگرتوو ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه نه‌بوو. هه‌ڵبه‌ته نه‌هاتنیان بۆ كۆبوونه‌وه‌كه و ئاماده‌نه‌بوون بۆ گفتوگۆی راسته‌وخۆ كه تێیدا راستییه‌كان ده‌ركه‌ون، جا به‌هه‌ر پاساو و بیانوویه‌ك بێت، چه‌ندین پرسیار رووبه‌رِووی یه‌كگرتوو ده‌ورووژێنێ و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ش بۆ رای گشتی كوردستان جێ ده‌هێڵین.
وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
11/12/2011
