عه‌لی باپیر: یه‌كگرتوو پێشتر باسیان نه‌كردووه كه مه‌رجیان هه‌یه بۆ دانیشتنه‌كه
عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان پاش ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی باره‌گای كۆمه‌ڵ، ئاماده نه‌بووه، وتوویه‌تی به مه‌رجێك له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كۆده‌بێته‌وه كه پێشتر هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی ئازاد بكرێن كه دوای رووداوه‌كانی زاخۆ گیراون.
عه‌لی باپیر وێڕای پشتڕاست كردنه‌وه‌ی راستیی ئه‌م مه‌رجه‌ی یه‌كگرتوو به كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی وت، \"یه‌كگرتووی ئیسلامی پێشتر به منیان نه‌گوتووه كه مه‌رجیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی به‌شداری بكه‌ن.\""
بڕیار بوو سه‌ر له به‌یانیی ئه‌مڕۆ وه‌فدی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌فدی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان له باره‌گای ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی زاخۆ كۆبوونه‌وه بكه‌ن، به‌ڵام وه‌فدی یه‌كگرتوو له شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماده نه‌بوو."
