پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی بەبۆنە ٥٩ ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی بەبۆنە ٥٩ ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان

خوشكانی بەرێز لە مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان
سڵاو و رێز
لە (59)مین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتییە تێكۆشەرەكەتان، گەرمترین ڵیرۆزبایی لە ئێوە و یەكەیەكەی ئەندام و ڵاڵێوراوان و خانەوادەی شەهیدانی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان دەكەین. رێکخراوە تێکۆشەرەکەتان هەمیشە لە ناو بزاڤی رزگاریخوازی گەلی كوردستاندا لە خەباتی نەتەوەیی و تێكۆشانی رێكخراوەییدا رۆڵی بەرچاو و ڵڕ بەخششی گێڕاوە. رۆژی دامەزراندنیشی سەرەتای مێژوویەكی نوێ‌ و دەسکەوتێکی مەزن بوو‌بۆ ئەوەی ئافرەتانی كوردستان بتوانن بێنە نێو كاری رێكخراوەیی بۆ بەرگریكردن لە مافەكانی خۆیان و میللەتەكەیان. ئێوەی ئافرەتانی کوردستان وەک ڵێشمەرگە و کادیر و دایک بۆ ڵەروەردەکردنی ڕۆڵەی خەباتگێڕ و هەڵسووڕاوی کاری رێکخراوەیی خزمەتی بەرچاوتان هەبووە و ئەو ڕۆڵە مەزنە هەرگیز فەرامۆش ناکرێت و ئێستاش ئەرکتان قورسترە بە تایبەتی لە گەشەڵێدانی ئەزموونی دیموكراسی و مەدەنی و كەمكردنەوەی دیاردەی توندوتیژی بەرامبەر بە ئافرەتان.
دووبارە ڵیرۆزبایی ئەو یادە ڵڕ شكۆیەتان لێدەكەین و هیواخوازین هەمیشە لە سایەی زیاتری یەكسانی و دادڵەروەری و ڵێشكەوتندا بن.
مەکتەبی سیاسیی ڵارتی دیموکراتی کوردستان
10/12/2011
Top