سه‌رۆكی هه‌رێم ساڵیادی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان پیرۆز ده‌كات
ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزبایینامهیهكهیه:
به ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
خوشكانی به‌ڕێز له سكرتاریه‌تی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان
سڵاوورێز
له ساڵیادی (59)همین دامه‌زراندنی یه‌كێتییه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان، گه‌رمترین پیرۆزبایی له ئێوه و یه‌كه‌یه‌كه‌ی ئه‌ندامان و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانتان ده‌كه‌م، ئه‌و یه‌كێتییه‌ی كه هه‌میشه له بزاڤی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان و تێكۆشانی رێكخراوه‌ییدا رۆڵێكی به‌رچاوی گێڕاوه و هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه كه قاره‌مانێكی وه‌كو له‌یلا قاسم ئه‌ندامێكی ئه‌و رێكخراوه بووه كه ئێستا له دڵی هه‌موواندا نموونه‌یه‌كی هه‌ره دیاری خۆبه‌ختكردنه له پێناو مافه ره‌واكانی میلله‌تدا.
له‌و یاده پیرۆزه‌دا دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه كه داكۆكیكارێكی به‌هێز بم بۆ مافه‌كانی ئافره‌تان و كاریش بۆ ئه‌وه ده‌كه‌م شوێن و پێگه‌ی شیاوی خۆیان له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانیدا هه‌بێت و زه‌مینه‌یه‌كی له باریش له به‌رده‌م ئافره‌تان بره‌خسێنم بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا به‌شدارییان هه‌بێ.
ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان پێویستی به هه‌موو تواناكان هه‌یه, به تایبه‌تی تواناكانی ئافره‌تان له قوڵكردنه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و كلتوری پێكه‌وه ژیان و پاراستنی ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستكه‌وته‌كان و په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌ی ئێستا به‌و روحیه‌ته.
دووباره ئه‌م یاده‌تان پیرۆز بێت و ئومێدی سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم .
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
10/12/2011
