وەفدێكی پەرلەمانی کوردستان سەردانی پەرلەمانی سوید دەکات
پهرلهمانتار د. دانا سەعید سۆفی سەرۆکی وەفدەکە پێی ڕاگەیاندین کە ئامانج لەو سەردانە گەشتێکی زانستییە بەشێوەیەکی گشتی، بەڵام کۆمەڵێك دیداری رەسمیش ئەنجامدەدەن، وەك (وەفدی پەرلەمانی کوردستان چاوی بە سەرۆکی پەرلەمان بکەوێت، هەروەها دانیشتن و گفتوگۆ لەگەڵ هەردوو دەزگای گرنگی چاودێریکردن و کۆنتڕۆڵکردنی حکومەت دەکەن، لهگهڵ چاودێری دارایی و ئۆمبودسمان کە دوو دەزگای گرنگی پەرلەمانن بۆ چاودێریکردنی دەسەڵاتی جێبەجێکردن) كۆدەبێتەوە.
د. دانا راشیگەیاند: وەفدی پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەی پێنج رۆژ لە پەرلەمانی سوید بەشداری لە کۆمەڵێک چالاکی رۆژانەی پەرلەمانی سویددا دەکەن، بۆ نمونە دانیشتنی لێپرسینەوە لە وەزیر، وەکو چاودێر لە دەنگدان لە هۆڵی پەرلەمانی سوید، کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکایەتی ليژنەیەک، جگەلە کۆبوونەوە لەگەڵ هەر پێنج حزب و فراکسیۆنەکەی پەرلەمانی سوید.
سهبارهت بهگرنگترین ئامانجى ئهو سهردانه، سەرۆکی وەفدەكە رونیكردەوە كە شارەزابوونە لە میکانیزمەکانی داڕشتنی یاسا لە پەرلەمانی سوید، هەروەها بەشێوەیەکی گشتی پەرلەمانی سوید و ليژنەکانی چۆن كاردەکەن، ئومێدیشی خواست ئەم گەشتە زانستییە، جگەلە وەرگرتنی ئەزمونی وڵاتێکی دیموکراسی گەورە سەبارەت بە کاری پەرلەمانتاری، سوودی هەبێت بۆ پڕۆژەی هەموارکردنی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان کە لە ئایندەیەکی نزیکدا بڕیارە بخرێتە بەردەست پەرلەمانتاران.
