شاندى هه‌رێمی كوردستان له چواره‌م رۆژی سه‌ردانیدا بۆ واشنتن چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجامدا
- شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ خاتوو مێگه‌ن ئۆ سۆلیڤه‌ن راوێژكارى كاروبارى رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست بۆ میت رۆمنى كاندیدی پارتى كۆمارى بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مه‌ریكا و هه‌روه‌ها راوێژكارى ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی جۆرج بوشی سه‌رۆكی پێشووى ئه‌مه‌ریكا.
له دیداره‌كه‌دا كورته‌یه‌ك سه‌باره‌ت به بارودۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له رووى سیاسی و ئه‌منییه‌وه خرایه‌رِوو، له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان به دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى رۆژهه‌لاَتی ناوه‌رِاست و باكوورى ئه‌فریقیا، له‌مباره‌شه‌وه شاندی هه‌رێم دید و تێرِوانینی هه‌رێمی كوردستانی خسته‌رِوو سه‌باره‌ت به‌و گۆرِانكاریانه‌ى له ناوچه‌كه‌دا روو ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها پرسه‌كانى ئاسایشی وزه و ئاینده‌ى عێراق و رۆڵی داهاتووى عێراق له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه باسیان لێوه كرا.
- شاندی هه‌رێم له ته‌لارى كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا له لایه‌ن به‌رِێز جۆن سۆلیڤه‌ن ى سه‌ر به پارتی كۆمارى و جێگرى لیژنه‌ى وزه له كۆنگرێس كۆبۆوه.
له دیداره‌كه‌دا و به مه‌به‌ستى به‌ده‌ستهێنانى دۆستایه‌تى زیاتر له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، شاندی هه‌رێم داواى له به‌رِێز سۆلیڤه‌ن كرد ببێته ئه‌ندامی گرووپی دۆستایه‌تى گه‌لی كوردستان له نێو كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا و هاوكات بانگهێشتنامه‌یه‌كیشیان ئاراسته كرد بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى هه‌رێمی كوردستان بكات.
له لایه‌ن خۆیه‌وه به‌رِێز سۆلیڤه‌ن به خۆشحاڵییه‌وه قبووڵی كرد ببێته ئه‌ندامی گرووپی دۆستایه‌تى گه‌لی كوردستان و سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیش بكات.
دواتر بیرورِا له باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و عێراق و هه‌رێمی كوردستان و پرسی وزه و نه‌وت و غاز له عێراق ئالوگۆرِ كرا، ئه‌وه‌ش دووپات كرایه‌وه كه پێویسته له عێراق یاسای نه‌وت و غاز هه‌بىَ و له چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا خزمه‌ت به هه‌موو گه‌لانى عێراق بكات.
- شاندی هه‌رێمی كوردستان له واشنتن له‌گه‌ڵ به‌رِێز تۆنی بلینكن راوێژكارى ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌رِێز جۆ بایدنى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا كۆبۆوه.
له‌سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم باسی په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق و هه‌رێم كرد و ته‌ئكیدى له‌سه‌ر پابه‌ندبوونى ئه‌مه‌ریكا به په‌یوه‌ندییه‌كى تایبه‌ت و به‌رده‌وامى له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه.
هه‌روه‌ها ئاكامى سه‌ردانى جۆ بایدنى جێگرى سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رِێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باسی لێوه‌كرا، وێرِاى ئاماژه‌دان به پرۆسه‌ى سیاسی له عێراق و تاوتوێكردنی پرسی ئاینده‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق كه له دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له كۆتایی ئه‌مساڵدا ده‌چێته قۆناغێكی تازه‌دا.
له‌مباره‌شه‌وه به تێروته‌سه‌لى باس له چۆنیه‌تی پراكتیزه‌كردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه تایبه‌ته‌ى نێوان هه‌ردوولا كرا به شێوه‌یه‌كی كرداره‌كی ئه‌وتۆ كه خزمه‌ت به پرۆسه‌ى دیموكراسی و بونیاتنانی سیسته‌می دیموكراسی له ناوچه‌كه‌دا بكات.
له میانی دیداره‌كه‌دا شاندی كوردستان جه‌ختى له‌سه‌ر گرنگیی رۆڵی گه‌لی كوردستان له عێراق و ناوچه‌كه‌دا كرده‌وه به له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌و گۆرِانكاریانه‌ى له ناوچه‌كه‌دا روو ده‌ده‌ن، دواتریش پرسی یاسای نه‌وت و غاز و مادده‌ى 140 و كه‌ركووك و پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ى ده‌ستوور و رێككه‌وتنه‌كانى هه‌ولێر تاوتوێ كران.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌رِێز تۆنى بلینكن پابه‌ندبوونى ئیداره‌ى ئه‌مه‌ریكاى به په‌یوه‌ندییه‌كی تایبه‌ت و به‌رده‌وامى له‌گه‌ڵ عێراق و كوردستان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها پابه‌ندبوونى ولاَته‌كه‌ى به پشتگیریكردنی عێراقێكی دیموكراتی و حكوومه‌تێكی گشتگیر و پابه‌ند به ده‌ستوور و رێككه‌وتنه‌كان دووپات كرده‌وه، وێرای ئاماژه‌دان به رێككه‌وتننامه‌ى ستراتیژی نێوان هه‌ردوولا له بواره‌كانى سیاسی و ئه‌منى و ئابوورى و ئاوه‌دانی و په‌روه‌رده‌ییه‌وه و رایگه‌یاند كه ئه‌وان به ئومێده‌وه ده‌رِواننه ئاینده‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق.
